نوكتەی مریشكەكە راست بوو  

 

 

لەسەردەمی سەدام حوسێن نوكتەیەك باو بوو، دەڵێن مریشــــــكێكی عێراقی لەبەریتانیا داوای ئیقامەی كرد، گوتیان بە چ بیانوویەك ئیقامەت پێ بدەین، ئەویش گوتی "من لەعێراق رۆژانە هێلكەیەكم دەكرد، بەڵام لەئابلوقە ئابووریەكە بە بڕیاری سەدام داوای زیادكردنی ئینتاجمان لێكرا، رۆژانە كردم بە دوو هێلكە، ئەوان هەر دەیانگوت زیاتر ئینتاج بكە، هێندەی نەمابوو هینم بدرێت، بۆیە رام كرد". ئەگەر ئەوە نوكتەیەك بوو، بەڵام هەر لەبەریتانیا لەچەند رۆژی رابردوودا هەواڵێك لەرۆژنامەی دیلی مایل بڵاو كراوەتەوە، بەپێی هەواڵەكە مریشكێكی قەڵەو لەماوەی دوو كاتژمێردا 14 هێلكەی كردووە، دیبی ئارمسترۆنگ ئەو ئافرەتەیە، كە خاوەنی مریشكەكەیە بە رۆژنامەكەی راگەیاندووە، كە مریشكەكەی رۆژانە 1 هیڵكەی كردووە، بەڵام ئەو رۆژە 14 هێلكەی لە دوو سەعات كردووە، باری تەندروستی مریشكەكەش باشە، دوای ئەوەی ژمارەی پێوانەیی شكاند.


 

 
Copyright 2009 - 2010 All rights reserved to Civilmag.com