تەنوورەی كورت و ئایندەی نەتەوەكان  

 

 

لەلێكۆڵینەوەیەكی نوێدا، كە لەرۆژنامەی دەیلی ئێكس پرێس بڵاوكراوەتەوە، پێشكەوتن و دواكەوتنی هەر نەتەوەیەك بە كورت و درێژی تەنوورەی ئافرەتان بەستراوتەوە.
لەلێكۆڵینەوەكەی رۆژنامەی دەیلی ئێكس پرێس دا هاتووە، تەنوورەی كورت و گۆرانی دڵخۆشكەر لەناو هەر نەتەوەیەك مانای میزاجێكی لەخۆڕازی و بەڵگەیەكە بۆ خۆشگوزەرانی ئەو نەتەوەیە، هەروەها یارمەتیدەرێكیشن بۆ باشتربوونی بازاڕی دراو و دیاریكردنی ئایندەی دەوڵەتە زلهێزەكان.
ئەو لێكۆڵینەوەیە كە لەوە دەچێت لە باسەكەی جیددی بێت، پێیوایە هەموو بەرهەمە هونەرییەكانی كۆمەڵگا و سیستەمی كۆمەڵایەتی و سیستەمی سیاسی بەندە بە تێڕوانینی كۆمەڵگا بۆ تەنوورەی ئافرەتان، بۆیە لەئەنجامی لێكۆڵینەوەكە گوتراوە، ئەنجامەكانی هەڵبژاردن هێندە كاریگەریان بەسەر میزاجی نەتەوەوە نییە، بەڵكو كورت و درێژی تەنوورە میزاجەكە دەگۆڕێت و كاریگەری بەسەرییەوە دەبێت.
 


 

 
Copyright 2009 - 2010 All rights reserved to Civilmag.com