ئیڤــــــــــــا بە چ مەرجێك خۆی رووت دەكاتەوە  

 

 

سڤیل

ئەكتەری بەناوبانگی ئەمریكی ئیڤا ماندێز ئێستا سەرقاڵی وێنەگرتنی دوایین فیلمە بەناوی چەند كوڕێكی تر، لەو فیلمەدا ئیڤا رۆڵی سەماكەرێك دەبینێ، كە دواتر دەبێتە پزیشك و شوو بە پۆلیسێك دەكات، لەهەمانكاتدا گۆڤاری مەكسیم بۆ مانگی داهاتوو دیمانەیەكی تایبەتی لەگەڵ ماندێز كردووە، لە چەند بڕگەیەكی دیمانەكە كە بڵاوكراوەتەوە، ماندێز دەڵێ "من ئامادەم لە بەردەم كامیرا خۆم رووت بكەمەوە، بەڵام مەرجم بۆ ئەوەیە بە خۆرایی خۆم رووت ناكەمەوە". مەرجەكەی ئیڤا پارە نییە، بەڵكو خۆی مەرجەكە دیاری دەكات و دەڵێ "مەرجی من ئەوەیە خۆرووتكردنەوەكە بۆ هونەر بێت و لە پێناوی هونەرەكەم بێت، ئەگینا بێ مەبەست و تەنها بۆ وروژاندنی سێكسی ئەو كارە ناكەم".


 

 
Copyright 2009 - 2010 All rights reserved to Civilmag.com