|
لو
شەماع كە كارەباچییە و لەكۆمپانیای سۆنی
میوزیك كار دەكات و داوای بڕی 2 ملیۆن دۆلار
لەگۆرانیبێژی بەریتانی لیونا لویس دەكات،
ئەمەش وەك پاداشتێك دەزانێت بۆ ئەو
هاوكارییانەی كە لەكاتی هەرزەكارییدا بە
لیونای داوە و وەك خۆی دەڵێ یارمەتی بەناوبانگ
بوونی ئەو كچەی داوە. هەندێك لەكەسە نزیكەكانی
ئەو گۆرانیبیژە پێیانوایە ئەو كارەی لیو
پەرچەكردارێكە، راستە ئەوان لەتەمەنی 10
ساڵیەوە هاورێی یەكترن، دواتریش هاوسەری یەكتر
بووینە، بەڵام مانگی رابردوو لیۆنا لەبەر
سەرقاڵی داوای جیابوونەوەی لە كارەباچیەكەی
هاوسەری كردووە.
|