ڤیان و رێكخراوی هونەرمەندانی دهۆك ناكۆكن  

 

 

رەوەند جەواد
خانمە سینەمـاكار لەلێدوانێـكی تایبەت بە (سڤیل) باسی لەپەیوەندی خۆی و رێكخراوی هونەرمەندانی لقی دهۆك كرد و گوتی "پەیوەندیمان باش نییە، ئەو كاتە من گولبەهارم بەخێودەكرد، داوام لەرێكخراوی هونەرمەندانی دهۆك كرد، یارمەتیەكی مانگانە وەك رێزلێنانێك بە گولبەهار بدەن، بەڵام ئەوان وتیان لە توانامان دانییە، دواتر پێم گوتن لەرێگای خۆتانەوە داوا لە لایەنی تر بكەن، گوتیان ئەوەشمان پێناكرێت، منیش پێم گوتن ئێوە بۆ هەن؟ كاری ئێوە چییە؟، ئەوان بەو قسەیەی من توڕە بوون"، دواتر ڤیان باسی ئەوەی كرد كە نە دان بە هونەرمەندانی لقی دهۆك دەنێت، نە ئەوانیش بە هونەرمەندی دەزانن، ڤیان گوتی"من هیچ نزیكی ئەوان نابم و هیچ بڕوام بە رێخراوی هونەرمەندان نیە و یەكەمجار لێیان نزیك بووم، بیستم نە مەبەستیان هونەرە و نە خزمەتی هونەرمەندانە كە دەبینم ئەوانە هیچ ناكەن، ئەوانەی كە رێخراون نەپەیوەندی بەمن دەكەن نە گوێم بۆ دەگرن، نە دان بەوە دانانێن كە من هونەرمەندم".
 


 

 
Copyright 2009 - 2010 All rights reserved to Civilmag.com