|
ئەو
بێژەرێكی ڕووخۆش و دەم بەخەندەیە، بەردەوام
لەڕێی كەناڵی ئاسمانی گەلی كوردستانەوە هەواڵە
وەرزشییەكانمان پێڕادەگەیەنێت، خۆشی
وەرزشكارێكی سەركەوتووە. ئێوارانی پێنجشەممەش
لەڕێی بەرنامەی (لەگەڵ بینەر) دەبێتە میوانی
ماڵەكانمان.
(ناڵە) بەمجۆرە لەخۆی دەدوێت "من (ناڵە سوپەر
جەلال)، لەساڵی 1987 لەشاری هەولێر لە دایك
بووم و ئێستا لەشاری سلێمانی نیشتەجێم،
خوێندكاری قۆناغی چوارەمم لەكۆلێژی پەروەردەی
وەرزش لەزانكۆی سلێمانی، ئێستاش لەسەتەلایتی
گەلی كوردستان بێژەری هەواڵی وەرزشیم،
لەكەناڵی گەلی كوردستانی ناوخۆیی (لۆكاڵی)
هەموو ڕۆژێكی پێنجشەممە بەرنامەی ڕاستەوخۆی
(لەگەڵ بینەر) پێشكەش دەكەم، لەدەرهێنانی كاك
ئاكام و ئامادەكردنی توانا غەنییە، ستافێكی
گەنج كاری تێدا دەكەین، بەرنامەكە بەرنامەیەكی
گشتیی پرسیار و وەڵامە". ناڵە لەلێدوانێكی بۆ
(سڤیل) دەڵێ "زۆرجار داوایان لێكردووم لەكلیپ
و دراما بەشداری بكەم، بەڵام ئەو كارانە ئەوە
نەبووە، كە من دەمەوێ، بۆیە قبوڵم نەكردووە".
ناڵە لەگەڵ شیعر ناگونجێ، لەو بارەیەوە دەڵێ
"من حەز لەشیعر ناكەم و لەگەڵی ناگونجێم،
تەنانەت حەز ناكەم كەس بۆم بخوێنێتەوە، بەگشتی
لەگەڵ ئەدەب باش نیم".
|