بەزمەكانی لوهان دەگاتە دۆزەخ  

 

 

ئەكتەری سینەمایی لیندسی لوهان بڕیاری داوە لەفیلمی دۆزەخ بەشداری بكات، وەك لەرۆژنامەكانی ئەوروپا بڵاوكراوەتەوە، ئەو كارەی لۆهان بەزمێكی تری ئەو كچەیە، چونكە ئەو كچە سەروبەندێكی ناخۆشی لەگەڵ پۆلیس هەیە، رۆژی سێشەممەی رابردوو لەلایەن پۆلیسەوە ئازادكرا، سێ مانگ بوو، بەتۆمەتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل بە مەستی دەستگیركرابوو، لەفیلمی دۆزەخدا لیندسی رۆڵی لیندا لافلیس دەبینێت كە ئەكتەرێكی پرۆنۆگرافی و سێكسی بوو، ئەوەش وا لەلیندسی دەكات، كە لەچەند گرتەیەكی سێكسی بەشدار بێت، ئەمەش دابەزینی ئاستی ئەو ئەكتەرەیە كە پار ساڵ بە خراپترین ئەكتەری هۆلیۆد هەڵبژێردا.


 

 
Copyright 2009 - 2010 All rights reserved to Civilmag.com