شاجوانێك پیاوی رۆشنبیری دەوێت  

 

 

دونیا حامد كە شاجوانی وڵاتی میسرە بۆ ساڵی 2010، لەدیمانەیەكی تایبەت بە سایتی ئیلاف باس لەژیانی خۆی دەكات و نهێنییەكان و حەزەكانی خۆی ئاشكرا دەكات، بەر لەهەموو شتێك دونیا ئەوە رەتدەكاتەوە، كە حەزی لەسینەما بێت و بەشداری سینەما بكات، بەڵكو لەبری ئەوە خۆی بۆ كێبركێی شاجوانی گەردوون ئامادە دەكات، جیا لەوانەش دونیا گوتی "من حەز دەكەم شوو بەپیاوێكی رۆشنبیر و تێگەیشتوو بكەم، جیا لەوەش دەمەوێت لەبواری بۆرسە كار بكەم".


 

 
Copyright 2009 - 2010 All rights reserved to Civilmag.com