كارلا برۆنی ئەكتەرە یان گاڵتەجار  

 

 

وەك لەرۆژنامەكانی بەریتانیا باس دەكرێت، كارلا برۆنی هاوسەری سەرۆكی فەرەنسا گرتیەكی فیلمەكەی 35 جار دووبارە كردۆتەوە، ئینجا رۆڵەكەی پێهاتووە، ئەمەش وا دەكات زۆربەی رۆژنامە هونەرییەكان گاڵتە بەو ئافرەتە بكەن، كە دەیەوێت لەفیلمێكی ویدی ئەلن بەشداری بكات، كە فیلمەكەش ناوی نیوەشەوێكە لەپاریس.
یەكێك لەو رۆژنامانە، رژنامەی دایلی مایلە، دایلی مایلی ئەوەی ئاشكرا كردووە، كە خانمی یەكەمی فەرەنسا كارلا برۆنی گرتەیەكی 35 جار دووبارە كردۆتەوە، ئەمەش وایكردووە تەنها وێنەگرتنی گرتەكە 5 كاتژمێر خایەنێ، بەڵام دەرهێنەرەكە بێزاری خۆی دەرنەبڕیوە، لەگەڵ ئەوەشدا گرتەكە زۆر سادە بووە، كارلا دەچێتە دوكانێك چەند سەمونێك دەكڕێت، ئەوەندە گرتەكەیە، وەك ئەو كەسانەی كە بەدەوری كارلاوە بوونە باس دەكەن، ئەو ئافرەتە نەیتوانیوە لەگەڵ زومی كامێراكان مامەڵە بكات، هەرچەندە دەرهێنەرەكەش نیگەران بووە، بەڵام نەیتوانیوە خۆی لەو ئەكتەرە نوێیە توڕە بكات، لەبەر هیچ نەبێت، لەبەر ئەو پاسەوانانە كە دەوری كارلایان داوە.
 


 

 
Copyright 2009 - 2010 All rights reserved to Civilmag.com