|
لە
كاتێكدا سەرۆكی جۆرجیا یەك كۆمەڵە كێشەی سیاسی
و كارگێری هەیە، هەفتەی رابردوو كێشەیەكی تری
هاتە سەر بارو سەرۆكی زیاتر شەرمەزار كرد، ئەو
كێشەیە نە پەیوەندی بە سیاسەت و دەوڵەت هەبوو،
نە پەیوەندی ئۆپۆزسیۆنی ناوەوە و نەیارانی
دەرەوە هەبوو، وەزیرێكی ئەو سەرۆكە كە ناوی
فیرۆنیكا كۆبالیایە، لە فەیسبووك ڤیدیۆیەكی
داناوە، لەوێ لەگەڵ خوشك و سێ كچی تر بە جلی
نیمچە رووتەوە بە مەستی سەما دەكەن، ئەمەش وا
لە هەموو رۆژانامەكانی جیهان دەكات، وێنەی ئەو
كچە جوانە كە وەزیریشە بڵاو بكەنەوە
|