|
لەژمارەی
رابردووی گۆڤاری (سڤیل)ـدا هونەرمەند زاهیر
جەلال لەبارەی بەرنامەی (من جیاوازم) لەكەناڵی
زاگرۆس، كە ئەو یەكێك بوو لە لیژنەی
هەڵسەنگاندنی بەرنامەكە، رای خۆی بۆ (سڤیل)
دەربڕی بوو، لەبەشێكی قسەكانیدا باسی لەوە
كردووە، كە هاوسەرەكەی پێی گوتووە، وەك
دادوەرێك لەشوێنی خۆت دانیشە و هەڵمەپەڕە،
ئەویش لەبەرخاتری هاوسەرەكەی هەڵناپەڕێت.
هەڵبەت هەموومان زاهیر جەلال وەك كەسێكی خۆش
مەشرەب و رووخۆش و خۆش گوفتار دەناسین و
هەمیشە لەدیمانە و بەرنامە هونەرییەكانیدا جگە
لەگۆرانییەكانی، بەنوكتە و قسەی خۆش، بینەران
و گوێگرانی خۆی دڵخۆش دەكات، ئێمەش لەدانانی
ئەو مانشێتەدا تەنیا ویستمان هەوادارانی كاك
زاهیر جەلال دڵخۆش بكەین، لەوبارە دیارە هەندێ
كەس بەناحاڵی لەگەڵ مانشێتەكەدا رەفتاریان
كردووە، بۆیە كاك زاهیر جەلال لەبەرامبەر ئەو
كەسانەدا دەڵێت "من و هاوسەرەكەم مرۆڤین و رێز
و خۆشەویستیمان بۆ یەكتر هەیە، هەمیشە رێزمان
لە رای یەكتر گرتووە، شتێك لەنێوانماندا نییە
ناوی ترس بێت، هەڵبەت ئێمە گلەییمان لە سڤیل
نییە، لەنیازی ئەوان تێدەگەین، بەڵام ئەو
روونكردنەوەیە بۆ ئەوانەیە كە بە هەڵە
تێگەیشتوون".
|