|
كچە
ئەكتەر و گۆرانیبێژی ئەمریكی بەناوبانگ،
جێسیكا سیمسۆن لەدیمانیەكیدا، باس لەجوانی
دەكات و دەڵێ "جوانی تەنها لەجوانی روخساردا
قەتیس نەكراوە، بەڵكو جوانی روحیش هەیە، من
زیاتر باوەڕم بەو جوانییە هەیە".
بەپێی ئەو دیمانەیەی كە لەسایتی سوپیز سپەی
بڵاوكراوەتەوە، جێسیكا باسی لەلایەنە
جوانەكانی روح كردووە و دەڵێ "هەموومان
لەداڵغەی ئەوە داین، كە وەك بووكە شووشەیەك
جوان بین، بەڵام جوانی ئاوا نییە كە ئێمە
تێیگەیشتوین، بەر لەهەموو شتێك دەبێت بە روحی
خۆمان ئاشنا بین، جوانیش ئەوەیە".
ئەو سایتەی كە بۆچونەكەی جێسیكای گواستۆتەوە،
پێیوایە لەوەتەی جێسیكا بەرنامەی برایس ئۆف
بیوتی، واتە بەرنامەی بەهای جوانی پێشكەش
دەكات، بۆچوونەكانی لەمەڕ جوانیەوە گۆڕاوە.
|