پێڵاو لەپێكردن رۆمانسیەت نییە  

 

 

بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی عوكازی سعودی، هەفتەی رابردوو، زاوایەك لەلایەن دایكیەوە زلەیەكی بەركەوت، كاتێك تاكێك لەپێڵاوەكانی لەپێی بووك كردن.
بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەكە تازە زاوایەك لەشاری تبوكی باكوری سعودیا لەلایەن دایكیەوە زلە و جنێوی بەركەوت، كاتێك بوك دێتە هۆڵی بووك گواستنەوە، تەنها تاكێك پێڵاوی لە پێدایە، تاكەكەی تری بە دەست خوشكەكەیەوە بووە، بۆیە لەبەر چاوی ئامادەبووان زاوا ئەو تاكە پێڵاوە دەكاتە پێی بووك، بەڵام نازانێت رووبەڕووی دایكی دەبێتەوە، دایكی لەبەر چاوی ئامادەبووان كوڕە تازە زاواكەی دادەتە بەر زلە و جێنوان، دەشڵێ "كوڕەكەم پیاوی رۆژهەڵاتی سوك كردووە". وەك دواتر دەردەكەوێت تازە زاوا و بووك لەپێشدا بە ناوی نیشاندانی رۆمانسیەت و خۆشەویستی ئەو پلانەیان داناوە، بەڵام رووبەڕووی جوێن و زللە و گاڵتەپێكردن بوونەوە.
 


 

 
Copyright 2009 - 2010 All rights reserved to Civilmag.com