|
بەتەمەنترین
ژنە جگەرەكێش لەتەمەنی (102) ساڵیدا پاش ئەوەی
بۆماوەی (95) ساڵی لەجگەرەكێشاندا بەسەربرد،
لەبەریتانیا كۆچی دوایی كرد.
رۆژنامەی دەیلی تێلیگرافی بەریتانی
بڵاویكردەوە، وینی لانگلی لە لەندەنی پایتەخت
لەتەمەنی سەروو سەد ساڵیدا كۆچی دوایی كرد،
بەبێئەوەی دەستبەرداری جگەرەكێشان بێت، تا ئەو
كاتەی چاوەكانی بەتەواوەتی كز بوون و لەبینینی
دانەی شقارتە كەوتن. جێی ئاماژەیە وێنەكەی
لانگی لاپەڕەی یەكەمی رۆژنامەكانی داگیركرد،
كاتێك سەدەمین جەژنی لەدایكبوونی سازكرد و
تێیدا بەجگە مۆمەكانی داگیرساند و گوتی "لەو
كاتەوەی بەمنداڵی لەخوێندنگا بووم جگەرە
دەكێشم و بیرم لەوازهێنان نەكردوەتەوە".
لانگلی ساڵی رابردوو جگەرەكێشانی لەپێنج
جگەرەوە بۆ یەك جگەرە كەمكردبووەوە، بەهۆی
گرانبوونی نرخی جگەرە و كزبوونی چاوەكانی.
|