|
ئەگەرچی
سەرمایەكەی ئۆباما لەوەتەی بووە بەسەرۆكی
ئەمریكا بەرێژەیەكی گەورە زیادیكردوە، بەڵام
هێشتا نەگەیشتوەتە ریزبەندی ئەوانەی
بەدەوڵەمەندەكانی جیهان ناسراون، سەرچاوەی
سەرەكی پارەكانی ئۆباما فرۆشی كتێبەكانییەتی و
لێرەدا ژمارەیەك لەدەوڵەمەندەكان و بڕی
سەرمایەكانیان دەخەینەڕوو..
1. پادشای تایلەند (18.5 ملیارد دۆلار)، 2.
سوڵتان برۆنای (18.5 ملیارد دۆلار)، 3. خەلیفە
بن زاید سەرۆكی ئیمارات (17.2 ملیارد دۆلار)،
4. عەبدوڵڵای كوڕی عەزیز پادشای سعودیە (16.5
ملیارد دۆلار)، 5. سلڤیۆ بیرلسكۆنی سەرۆك
وەزیرانی ئیتالیا (8.2 ملیارد دۆلار).
لەریزبەندی دەوڵەمەندەكانی جیهاندا، بەدوای
ئەم پێنج دەوڵەمەندەدا، ئەمانە دێن، (شازادە
لیخینشتاین، ئەمیری قەتەر، سەرۆك وەزیرانی
پاكستان، ئەمیر مۆناكۆ ئەلبێرت، سەرۆكی چیلی،
سوڵتانی عەمان، سەرۆكی كینیا، شازادە
ئەلزابێسو. تاد).
|