|
لێكۆڵینەوە
نوێیەكان دەریانخستوە ژنهێنان بۆ جاری سێیەم
یان زیاتر وادەكات، مرۆڤ زووتر رووبەڕووی مەرگ
ببێتەوە.
پێگەی ئەلكترۆنی (دایلی مێل)ی بەریتانی
ئاشكرایكرد، توێژەرانی ئەمریكی و بەریتانی
لەتوێژینەوەیەكی هاوبەشدا رایانگەیاندوە،
سەرەڕای ئەو وتانەی دەڵێن هاوسەرگیریی
تەندروستی چالاك دەكات، بەڵام هاوسەرگیریی زۆر
مردنی خاوەنەكەی نزیكدەكاتەوە.
لەتوێژینەوەكەدا دەركەوتوە ئەوانەی سێجار یان
زیاتر چوونەتە ژیانی هاوسەرگیرییەوە، لەتەمەنی
پەنجاكاندا بەرێژەی (34%) زیاتر لەوانەی
یەكجار هاوسەرگیرییان كردووە، رووبەڕووی مەرگ
بوونەتەوە. ئەگەرچی تائێستا هۆكارەكەی
نەزانراوە، بەڵام پێدەچێت بەهۆی ئەو فشارانەوە
بێت، كە دوای جیابوونەوە كەوتوەتە سەر
هاوسەرەكان.
|