|
ژنە
هونەرمەندی لوبنانی هەیفا وەهی دوپاتیكردەوە
لەمانگی رەمەزاندا هەست بەنزیكی لەخودا دەكات
و ئەوەیشی ئاشكراكرد، لەم مانگەدا پابەندە
بەئەنجامدانی نوێژەكان لەكاتی خۆیدا و خوێندنی
قورئانی پیرۆز.
هەیفا لەنوێترین چاوپێكەوتنیدا لەگەڵ گۆڤاری
رادیۆ و تەلەفزیۆن باس لەوە دەكات، خۆشترین
كاتەكانی ژیانی ئەو ساتانەیە كە نوێژ دەكات و
قورئان دەخوێنێت، بەتایبەت سورەتی
ئایەتولكورسی و مەعوزەتەین، كە دەبنە هۆی
ئۆقرەیی و ئارامی دەروونی و رۆحی.
هونەرمەندی ناوبراو لەدیمانەكەیدا ئەوەیشی
گێڕاوەتەوە، كە لەتەمەنی حەوت ساڵییەوە رۆژوی
گرتووە و زۆر دڵخۆش بووە، كە لەو تەمەنەدا
بۆیەكەمجار توانیویەتی تەواوی رۆژەكە بەرۆژوو
بێت.
|