نیللی كەریم بەماچی عادل ئیمام خۆشحاڵە  

 

كچە ئەكتەری میسری نیللی كەریم ئاشكرایكرد بەرۆژی نیوەڕۆ لەلایەن چەند هەرزەكارێكەوە رووبەڕووی گێچەڵی سێكسی بووەتەوە و خەڵكی رزگاریانكردوە، ئاماژەیشی بەوەكرد كە فیلمە نوێیەكەی باس لەگێچەڵی سێكسی دەكات. نیللی پشتگیریی بۆچونەكەی گەورە هونەرمەندی عەرەب عادل ئیمام دەكات، كە گوتویەتی نامەوێت كچەكەم لەفیلمدا بەشداری بكات و ماچ بكرێت، بەڵام هاوكات پێشوازیدەكات لەگرتەكانی ماچكردن لەگەڵ عادل ئیمام كە لەئێستادا لەفیلمێكدا رۆڵ دەبینن.
جێی ئاماژەیە نیللی تائێستا سێ شویكردووە و وەكخۆی ئاماژەی پێكردوە لەژیانی هاوسەرگیریی یەكەم و دوەمیدا رێز و دڵسۆزی نەبووە، بۆیە لێیان جیابووەتەوە و لەهاوسەری سێیەمی رازییە.
 

 
Copyright 2009 - 2010 All rights reserved to Civilmag.com