|
سڤیل:
شلێر باپیری تەمەن 22 ساڵ، ئێستا بێژەرە
لەكەناڵی زاگرۆس، بە(سڤیل)ـی راگەیاند، ئەو
لەگەڵ كاری تەلەفزیۆنی دەگونجێ، حەزیش دەكات
بەرنامەیەكی تایبەت بەخۆی هەبێت.
شلێر باپیری، خەڵكی كوردستانی رۆژهەڵاتە،
دەرچووی كۆلیژی راگەیاندنە، هەرچەندە ئەو
پێشتر لەچەند رۆژنامەیەك كاری رۆژنامەنووسی
كردووە و لەكورتە فیلمی (بۆنی سێو)ـیش ئەكتەر
بووە، بەڵام ئەو دەڵێ "من زیاتر حەزم لەكاری
تەلەفزیۆنی و بەرنامە پێشكەشكردنە و زیاتر
لەگەڵ تەلەفزیۆنی دەگونجێم، بڕوانامەی
خوێندنەكەشم لەسەر راگەیاندنی بینراو و
بیستراوە، بۆیە زیاتر كاری شاشەم خۆشدەوێ،
حەزیش دەكەم فیلمی دیكۆمێنی دروست بكەم، نەك
ئەكتەر، هەرچەندە ئەو فیلمەی تێیدا ئەكتەر
بووم، فیلمێكی زۆر باش بوو، بەڵام جارێكی دیكە
وەك ئەكتەر بەشداری لەهیچ فیلمێكدا ناكەم".
ئەو كچە بێژەرە پێیوایە ئافرەتە
راگەیاندنكارەكانی كوردستان زیاتر پێیان خۆشە
لەرۆژنامە و رادیۆ كار بكەن و خەڵك نەیانبینێ،
دەڵێ "هەرچەندە من ئەوە بەكەم نازانم، بەڵام
پێموایە ئافرەت دەبێ بەرچاوبێ".
لەبارەی حەزی خۆیشیەوە، شلێر باپیری دەڵێت
"حەزدەكەم لەكەناڵێك بەرنامەیەكی تایبەت بەخۆم
هەبێ، ئینجا بەرنامەكەم یان لەسەر مەسەلەی
ئافرەتان بێت، یاخود سیاسەت".
|