كلینتۆن لەرووی سێكسەوە پێگەیشتوو نەبوو  

 

راستە بیل كلینتۆن یەكێكە لەزیرەكترین ئەو كەسانەی چونەتە كۆشكی سپی، بەڵام وەك لەكتێبێكی نوێدا دەردەكەوێت، ئەم پیاوە زیرەكە لەمەسەلەكانی پەیوەست بەسێكس زیرەكء پێگەیشتوانە نەبووە.
رۆژنامەی نیویۆرك دەیلی نیوزی ئەمریكی بڵاویكردەوە، كتێبە نوێیەكە لەزاری ژنە رۆژنامەنوس نینا تۆتنبرگ كە روماڵی سەردەمی كێشەكانی پەیوەست بەئاشكرابوونی درۆكانی كلینتۆن لەبارەی پەیوەندی بەمۆنیكا لوینسكی كردوە، كتێبەكە لەزاری ئەم رۆژنامەنوسەوە ئەوەی گواستوەتەوە، كلینتۆن بەهەمان عەقڵیەتی گەنجێكی هەژدە ساڵ بیری دەكردەوە، كاتێك مەسەلەكان پەیوەندی بەسێكسەوە هەبوو. كتێبەكە بەناونیشانی (پیاوە ئاڵۆزەكە، ژیانی بیل كلینتۆن وەك دۆستەكانی دەیگێڕنەوە) لەدانانی مایكل تاكیفە و هەر لەزاری تۆتنبرگەوە ئاماژەی بەوەیش كردوە، كلینتۆن نەیتوانیوە رووبەڕووی هیلاری هاوسەری بێتەوە، بۆیە ئەو درۆ بەناوبانگەی هەڵبەستوە لەبارەی پەیوەندی بەمۆنیكا لوینسكی.

 
Copyright 2009 - 2010 All rights reserved to Civilmag.com