|
ئەستێرەی
بەناوبانگی سینەما كامیرۆن دیاز كە بەپێكەنینە
گاڵتەئامێز و نیگا كوشندەكانی ناسراوە، ئێستا
ترسناكترینی سەر ئینتەرنێتە.
كۆمپانیای مەكاڤی بۆ ئاسایشی كۆمپیوتەر
رایگەیاند، دیازی تەمەن سی و حەوت ساڵ
ترسناكترینی ئەو كەسایەتیانەیە، كە
لەئینتەرنێتدا بەشوێنیدا دەگەڕێن و دوای ئەویش
جۆلیا رۆبرتس دێت، جەسیكا بێل كە ساڵی پار
ترسناكترین بوو، ئەمساڵ پاشەكشەی كردووە بۆ
پلەی سێیەم.
دیڤ ماركۆس بەرێوەبەری توێژینەوەی ئاسایش
لەمەكاڤی رایگەیاند، خاوەنی ڤایرۆس و بەرنامە
خراپەكان ئەستیرەكان بەكاردەهێنن بەمەبەستی
راوكردنی بەكارهێنان كە دەیانەوێت وێنەی
هونەرمەندان دابەزێنن، بەڵام لەراستیدا ئەو
وێنانە جۆرەكانی ڤایرۆسیان لەخۆیان گرتوە،
بەمەستی دزینی وشەی نهێنی یان زانیاری
بەكارهێنان.
|