|
سامینا
ئەختەر وەك ئافرەتێكی موسڵمان بێزار و نیگەران
بوو لەبەكارهێنانی ئەو كەرەستانەی جوانكاریی
كە مادەی كهولی یان گۆشتی بەرازیان تێدا
بەكاردێت، بۆیە بیری لەوە كردەوە جۆرێكی مكیاژ
بەرهەمبهێنێت كە خاڵی بێت لەكەرەستەی حەرام.
ئەختەری چل و یەك ساڵ پێش دوو ساڵ لەماڵەكەی
خۆیدا لەبەریتانیا تاقیكردنەوەكانی لەمبارەوە
دەستپێكرد و ئێستا بووە بەخاوەنی یەكەم
كۆمپانیای بەرهەمهێنانی كەرەستەی جوانكاریی
حەلاڵ. بەرهەمە جوانكارییەكانی ئەختەر كرێم
ئەساس و سوراو و سەر رومەت لەخۆدەگرێت، بەڵام
هێشتا نەیتوانیوە مەسكەرە دروستبكات و ئێستا
لەهەوڵی ئەوەدایە ئەویش بەرێگەی حەڵاڵ دروست
بكات. بەشێك لەزانایان رەخنەی ئەوەیان
لەئەختەر گرتوە كە چەمكی ئاینی بۆمەبەستی
بازرگانی بەكارهێناوە.
|