بۆیەكەمجار وێنەی بڵاونەكراوەی مارلین مۆنرۆ  

 

ئەفسانەكانی سینەما و گۆرانی تەنانەت پاش مردنیان جێگەی گرنگی و بایەخن، ئەوەتا لەشاری بۆرتسماوسی بەریتانی هەشت وێنەی بڵاونەكراوەی ئەستێرەی كۆچكردوو مارلین مۆنرۆ پێشاندەدەرێت.
بەپێی هەواڵێكی (بی بی سی) ئایف ئارنۆڵد وێنەگری ناوداران لەمبارەوە رایگەیاندوە كە وێنەكانی لەكۆتایی پەنجاكان و سەرەتای شەستەكاندا بۆ مارلین مۆنرۆ گرتوە و شەش لەوێنەكان كە لەپێشەنگایەكی تایبەت بەناوی مارلین پێشاندرا، لەكاتی وێنەگرتنی فیلمی میسفیت لەساڵی 1960 گیراون.
ئارنۆڵد ئەوەیشی بۆ (بی بی سی) رونكردوەتەوە، مۆنرۆ وێنەكانی خۆشویستووە و دەیزانی بەشێوەیەكی جیاواز لەوێنە و شێوازی ئەستێرەكانی تری هۆلیۆد دەریدەخات.
 

 
Copyright 2009 - 2010 All rights reserved to Civilmag.com