یـــۆگـــــا ئـــــــازارەكــــــــــانی شێرپەنجە كەمدەكاتەوە  

 

توێژینەوەیەكی كەنەدی دوپاتیكردەوە، ئەنجامدانی هونەرەكانی یۆگا وادەكات ژنانی توشبوو بەشێرپەنجەی مەمك هەست بەباشبوون بكەن.
ئیمی سپید توێژەر لەزانكۆی ئەلبیرتا داوای لەو ژنانە كرد كە سەرقاڵی چارەسەركردنی شێرپەنجەی مەمكن یان چارەسەریان تەواوكردووە، فۆرمێكی تایبەت لەبارەی تەندروستی جەستەیی و ئەقڵییانەوە پڕبكەنەوە، لەكاتی دەستپێكردنی یۆگا لەجۆری (ئەیانگەر) كە دە هەفتەی خایاند و هەمان فۆرمیان دوای تەواوبوونی ماوەكە پڕكردەوە.
توێژینەوەكە كە لەبڵاوكراوەی پەرستاریی و شێرپەنجەدا بـــــــــڵاوكراوەتەوە، ئەوە دەردەخــــات، پاش دانیشتنەكانی یۆگا (94%)ی ژنەكان وتویانە جۆری ژیانیان باش بووە و (88%) وتویانە هەستیان بەوەكردوە لەرووی جەستەییەوە باشتربوون، (87%)یان ئاماژەیان بەبەختەوەریی زیاتر و (80%)یان بەهیلاكبوونی كەمتر كردووە.
ژنانی ناو توێژینەوەكە ئەوەیان دوپاتكردوەتەوە كە ئاستی دڵەڕاوكێ و نیگەرانی و نائومێدیان كەمیكردوە، لەكاتێكدا چارەسەری شێرپەنجە دەبێتە هۆی ئازار و هیلاكی و نائومێدی.
 

 

 
Copyright 2009 - 2010 All rights reserved to Civilmag.com