حەنان تورك لەئیسرائیل خۆی دەتەقێنێتەوە  

 

كچە هونەرمەندی میسری حەنان تورك ئارەزوومەندی تەواوی بۆبەرجەستەكردنی كارەكتەری كچە فەلەستینی وەفا ئیدریس دوپاتكردەوە، كە ئەمەی دواییان لەكردەیەكی خۆكوژیدا لەئیسرائیل گیانی لەدەستداوە، لەلایەكیتریشەوە حەنان ئاماژەی بەوەكردوە كە هەمیشە لەژیانیدا غەمگین و غەمبارە، چونكە ژیانی پڕبووە لەنەهامەتی، بۆنمونە لەرۆژی دووەمی هاوسەرگیرییەكەیدا باوكی كۆچی دوایكردوە. حەنان تورك ئەوەی بۆمیدیاكان ئاشكراكردوە كە چاوەڕوانی تەوابونی نوسینی چیرۆكی ژیانی ئەو كچەیە، چیرۆكەكە لەژیانی منداڵییەوە دەست پێدەكات و بەقۆناغی زانكۆدا تێدەپەڕێت و تادواجار خۆی بەئیسرائیلییەكاندا تەقاندوەتەوە.

 
Copyright 2009 - 2010 All rights reserved to Civilmag.com