|
سڤیل:
زانا دزەیی
ژاكان، تەمەن 17 ساڵ، كچی هەردوو ئەكتەری
ناسراو حەمەعەلی خان و شلێر كۆییە و حەز دەكات
لەداهاتوودا ببێتە گۆرانیبێژێكی سەركەوتوو و
هەموو ساڵێك ئەلبووم بڵاوبكاتەوە، بەڵام دەڵێت
"لەدەنگی ئێستام ڕازی نیم و هێشتا زۆرم ماوە".
ژاكان ئەمساڵ لەقۆناخی سێی پەیمانگای هونەرە
جوانەكانی سلێمانی، بەشی مۆسیقا دەخوێنێ،
لەساڵی 2008 بەشداری لەبەرنامەی (كوردستار)ـی
كەناڵی كوردسات كرد، كە بەرنامەیەكی بێشبڕكێی
دەنگی بوو، توانی لەگەڵ دوانزە بەهرەمەند
تاقۆناخی كۆتایی بەرنامەكە سەربكەوێت،
ژاكان
بە(سڤیل)ـی راگەیاند، "ئەوكات كە بەشداریم
لەبەرنامەی (كوردستار) كرد، لەدەنگی خۆم ڕازی
نەبووم، كە لەدوای بەرنامەكەش هیچ گۆرانییەكی
تایبەت بەخۆم تۆمار نەكردووە، هۆكەی ئەوەیە،
كە پێموایە هێشتا زۆرم ماوە گۆرانی تایبەت
بەخۆمم هەبێ، رووم لەپەیمانگای هونەرەجوانەكان
كردووە، بۆئەوەی راهێنانی دەنگ بكەم و ببم
بەكەسێكی مۆسیقی، ئینجا گۆرانی تایبەت بەخۆمم
هەبێ". ژاكان خان، ئەندامی گروپی كۆرالی كچانی
سلێمانییە، ئەگەرچی دایك و باوك و خوشكەكەی
شانۆیان هەڵبژاردووە، بەڵام
ژاكان دەڵێ مەرج
نییە لەخێزانێكەماندا هەموومان ببن بە ئەكتەر،
"حەزمكرد مۆسیقا و گۆرانی هەڵبژارم، باوكم
پێیگوتم: تۆ دەنگت خۆشە، باكەسێك لەئێمە
مۆسیقا و گۆرانی هەڵبژێرێ".
ژاكان بڕیاریداوە،
دوای دەرچونی لەپەیمانگا هونەرەجوانەكان ببێتە
گۆرانیبێژ، دەڵێت "حەزدەكەم لەداهاتوودا ببم
بە كچە گۆرانیبێژێكی سەركەوتوو و هیوادارم
بتوانم هەموو ساڵێك ئەلبوومی تایبەت بەخۆم
بڵاوبكەمەوە، كە ئەوە ئاواتی هەموو
گۆرانیبێژێكە".
|