لەیلا علوی لەپیاوەتی خۆی رازییە  

 

ژنە هونەرمەندی میسری لەیلا علوی رایگەیاند، زۆر رازییە لەرۆڵەكەی لەزنجیرە درامای (كاپتن عفت) كە تیایدا رۆڵی ئافرەتێكی بێوەژنی بینیوە، كە بارودۆخ ناچاریكردوە مەشق و راهێنان بكات، بەجۆرێك دەوروبەر لەو بڕوایەدان كە پیاو بێت.
لەیلا علوی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەرامبەر رۆشنایی خستنە سەر ژیانی بێوەژن لەرووی كۆمەڵایەتییەوە، ئەم لایەنەی زۆر بەگرنگ وەسفكرد و ئەوەیشی ئاشكراكرد كە لەكاتی وێنەگرتنی هەندێك لەدیمەنەكاندا هەر بەراستی گریاوە. كەسێتی لەیلا خۆی لەكارەكتەری بێوەژنێكی شپرزەدا دەبینێتەوە، لەنێوان هەستەكانی وەك ئافرەتێك و هەستەكانی وەك دایك و ئەركەكانی بەرامبەر بەخێزان و منداڵەكانی دوای مردنی هاوسەرەكەیدا ماوەتەوە. ئەم بێوەژنە بۆئەوەی بتوانێت بژێوی منداڵەكانی دابینبكات، دەبێت ماكێكی پیاوانە وەربگرێت و لەرووی جلوبەرگ و هەڵسوكەوتەوە پیاوانە بنوێنێت.
 

 
Copyright 2009 - 2010 All rights reserved to Civilmag.com