لیندسای لۆهان بەئازادی لێدەخوڕێت  

 

كچە ئەكتەری شۆخ و شەنگ لیندسای لۆهان یەكەم رۆژی پاش ئازادبوونی لەزیندان بەلێخوڕینی ئۆتۆمبیلی جۆری مازیراتی بەدەوری لۆس ئەنجلوسدا بەسەربرد.
نوێكردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری لەیەكەمینی ئەو كارانە بوو ئەكتەری تەمەن بیست و چوار ساڵ پاش ئازادكردنی لەزیندان كە سیانزە رۆژ، سەرەڕای مانەوەی بیست و دوو رۆژ لەپەیمانگای چاكسازیی، ئەنجامیدا، جێی ئاماژەیە بەهۆی لێخوڕین بەسەرخۆشی مۆڵەتی شۆفیری لەناوبراو راگیرابوو.
بەپێی پێگەی (تی ئیم زەد) تایبەتمەند بەهەواڵی هونەرمەندان، بڵاویكردەوە، لۆهان بەیاوەری هاوڕێیەكی پیاسەی كردووە و دواتریش لەماكدۆنالز نانی خواردوە.
 

 
Copyright 2009 - 2010 All rights reserved to Civilmag.com