|
گروپێكی
فریاكەوتن كە پێكهاتبوون لەپەنجا كارمەند
توانیان ژنێك كە كێشی 274 كیلۆ گەرام بوو
لەنهۆمی سێیەمی باڵەخانەیەك دەربازبكەن،
بۆئەوەی بتوانێت چارەسەری نەخۆشییەكەی
بۆبكرێت.
رۆژنامەی باتایا دەیلی نیوزی تایلەندی
بڵاویكردەوە، گروپەكەی فریاكەوتن ئۆمنوایبورن
تۆنگ برابای تەمەن چل ساڵ لەشوقەكەی
دەربازبكەن و بیگەیەننە نەخۆشخانە، تۆنگ
برابایش بۆ رۆژنامەكە وتویەتی سێ ساڵە
لەشوقەكەی دەرنەچووە و تەنیا بۆچون بۆ
دەبلیوسی هەستاوە و زۆربەی كات بەهاوكاری
كوڕەكەی هەستاوەتە سەرپێ. پزیشكەكان ئەوەیان
دوپاتكردوەتەوە كە ئەم خانمە قەڵەوترین كەسی
تایلەندە و قەڵەوبوونەكەیشی بەهۆی غودەی
دەرەقییەوە بووە و لەكاتی چارەسەركردنی
نەخۆشییەكەیدا، هەوڵدەدەن ئەم گرفتەیشی
بۆچارەسەر بكەن.
|