هەڵەبجە عومەر چاوشینی كردە شاعیر  

 

سڤیل: جەمال سەرگەتی
بەهرەمەندی لاو عومەر چاوشین وەها پێناسەی خۆی دەكات "عومەر عەزیز عەبدوڵڵا، لەساڵی 1988 لەدوای كیمیابارانەكەی شاری هەڵەبجە لەدایك بووە، وەك هەموو لاوێكی تری ئەو شارە لەناو ئازارەكانی هەڵەبجە پەروەردە بووە، ئێستاش لەهەڵەبجە نیشتەجێیە".
عومەر چاوشین لەبواری شیعردا بەهرەمەندە و وەك هەڵەبجەییەك ئازارەكانی كارەساتی هەڵەبجە كاریگەری لەسەر هەبووە، وەك خۆی دەڵێت "یەكەم شیعرم بۆ هەڵەبجە نوسی".
چاوشین نامیلكەیەكی شیعری هەیە بەناوی "چرپەیەك لەناخەوە" كە لەساڵی 2008 بڵاوی كردووەتەوە، دەشڵێ "هۆكاری دەرنەكەوتنم بەشێكی دەگەڕێتەوە بۆخۆم، بەهۆی سەرقاڵبوونم بەخوێندنەوە نەمتوانیوە بەشداری زۆر چالاكی رۆشنبیری بكەم، بەشەكەی تریشی بۆ شوێنە سەقافییەكان كە وەك پێویست نەهاتوون بەدەم منەوە و دەیانی وەكو من. ئەمەش وای كردووە من نەتوانم وەك پێویست شیعر بنوسم و دەربكەوم".
 

 
Copyright 2009 - 2010 All rights reserved to Civilmag.com