نانەوایەك دەكەوێتە ژێر دیواری نانەواخانەكەی  

 

 

سڤیل
نانەوایەك لەگەڕەكی سەیداوەی شاری هەولێر، بەهۆی رووخانی دیواری سەمونخانە گیان لەدەستدەدات و پۆلیسی هەولێریش لە رووداوەكە دەكۆڵێتەوە.
رۆژی سێشەممەی رێكەوتی 13/12/2011 پیاوێك بەناوی (حارس) كە لەسەمونخانەیەكی گەڕەكی سەیداوەی شاری هەولێر كاری دەكرد، لەدوای كەوتنە ژێر دیواری سەمونخانەكە گیان لەدەستدەدات و دواتر بنكەی پۆلیسی تەیراوە، لەلایەن نەخۆشخانەی فریاكەوتنی هەولێر لەهەبوونی رووداوەكە ئاگادار دەكرێتەوە.
كاروان عەبدولكەریم، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی هەولێر، بە (سڤیل)ی راگەیاند كە هەر لەدوای رووداوەكە، وتەی خاوەن سەمونخانەكە وەرگیراوەو هێلكاری و پشكنین بۆ شوێنی رووداوەكە كراوە. بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی هەولێر، ئەوەشی ئاماژە پێدا كە لەئێستادا دادوەر بڕیاریداوە بەوەرگرتنی وتەی داواكاری مافی كەسی و وەرگرتنی وتەی شایەد، گوتیشی "لێكۆڵینەوە لەهۆكاری رووداوەكە تاوەكو ئێستا بەردەوامی هەیە".
 

 
Copyright 2009 - 2010 All rights reserved to Civilmag.com