|
سڤیل
لەگەڕەكی شادی شاری هەولێر، شۆفێرێك لەدوای
لێدانی لەكچێك و دواتر كوشتنی، تەرمەكە
جێدەهێڵی و بەرەو شوێنێكی نادیار رادەكات،
پۆلیسی هەولێریش ئاماژە بەوە دەكات كە تائێستا
ناسنامەی تاوانبار و جۆر و ژمارەی ئۆتۆمبێڵەكە
بەنەزانراوی ماوەتەوە.
كاروان عەبدولكەریم، بەرپرسی راگەیاندنی
پۆلیسی هەولێر، لەبارەی رووداوەكە بە (سڤیل)ی
راگەیاند كە لەرێكەوتی 7/12/2011 بنكەی پۆلیسی
شادی ئاگادار كرانەوە لەلایەن داواكارانی مافی
كەسی مردوو، هەریەكە لەباوكی كچەكە بەناوی
(عوسمان نادر قادر) لەدایكبووی (1976) پیشە،
(كاسب) دانیشتووی (گەڕەكی نازماوە) و دایكی
كچەكە بەناوی (نسار عەبدولسەمیع عومەر)
لەدایكبووی (1980) پیشە، (ژنی ماڵەوە) كە
هەردووكیان ئامادە بوون لەبنكەی پۆلیس و فۆڕمی
پشكنینی پزیشكی كچەكەیان بەناوی (ئاسراو
عوسمان نادر) لەگەڵ خۆیان هێنابوو و داوای
سكاڵایان دەكرد لەدژی تۆمەتبارێكی نەناسراو كە
بەئۆتۆمبێڵێك لەكچەكەیانی دابوو و پاشان
شۆفێرەكە رایكردبوو و تەرمی كچەكەیانی
جێهێشتبوو لەكۆڵانەكانی گەڕەكی شادی. |