|
سڤیل:
هاوكار محێدین
كچێكی تەمەن 17 ساڵی بەناوی (ح) كە ماوەی 6
ساڵ دەبێت ماڵەكەیان لەئێران گەڕاونەتەوە و
ئێستا لەشاری دهۆك بەخێزانەوە نیشتەجێی ئەو
شارەن، دوای ئەوەی لەسەری ئاشكرا دەبێت كە
لەلایەن چەندین گەنجەوە دەسدرێژی كراوەتە سەر،
ماڵەوەیان تەنگەتاوی دەكەن، كە ناوی ئەو
كەسانەیان بۆ ئاشكرا بكات، ئەویش ناوی 5 كەس
ئاشكرا دەكات، كە بەبەردەوامی سێكسیان لەگەڵی
داكردووە، دوای ئەوەش هەر 5 كەسەكە لەلایەن
دادگای تاوانەكانی دهۆك دەسگیر دەكرێن و رۆژی
دادگاییكردنەكەش، دوو لەتۆمەتبارەكان دان بە
تاوانەكەی خۆیان دادەنێن.
وەكو كەسێكی نزیك لەخانەوادەی ئەو كچە، كە
نەیویست ئاماژە بەناوەكەی بكرێت، ئاشكرای
دەكات، كە (ح) كچێكی باڵابەرزی جوان بووە و
لەماڵەوەش بەشێوەیەكی باش چاودێری نەكراوە،
بۆیە ئەویش بەبێ گوێدانە دابونەریتە
كۆمەڵایەتیەكان، دڵی كەسی لەخۆی نەڕەنجاندووە
و هەر رۆژە و لەگەڵ كەسێك دەرچووە، ئەمە
بەوتەی كەسێكی نزیكی ئەو ماڵە. بەڵام رۆژی
دادگاییكردنەكە كە (سڤیل) ئەو رۆژە لەوێ
ئامادەبوو، كچەكە لەبەردەمی دادوەر و
كەسوكارەكەی، بۆخۆی دانی بەوەدانا و گوتی "ئەو
5 كەسەی كە ئێستا لێرەن، هەر 5 لەوان
چەندینجار كاری سێكسیان لەدواوە لەگەڵ من
لەبەرامبەر 70 هەزار دینار ئەنجام داوە"، ئەو
كچە تەمەن 17 ساڵییە، بەبێ ئەوەی كە هیچ ترس و
شەرمێكی بەڕووەوە دیاربێت، گوتیشی "هەموو
جارێك ئەوان بەسەیارەی خۆیان دەهاتنە دوام و
منیان دەبردە ناو دارەكانی زاویتە و هەر لەناو
ئۆتۆمبێل، هەریەكەیان لەبەرامبەر كاتژمێرێك
سێكسكردنی لەدواوە، بڕی 70 هەزار دیناری
دەدامێ".
هەر 5 لەتۆمەتبارەكان لەناو هۆڵی دادگای
تاوانەكانی دهۆك، گوێیان لەقسەكانی كچە
راگرتبوو، كاتێكیش دادگا رووی پرسیاری
ئاراستەی ئەوان كرد، كە ئەو قسانەی كچەكە
دەیانكات، تاچەند راستن؟ سێ لەتۆمەتبارەكان
نكۆڵیان لەوەكرد، كە وەها كارێكیان لەگەڵ ئەو
كچە ئەنجام دابێت، بەڵام دوو تۆمەتبارەكەی
دیكە لەبەرامبەر دادگا دانیان بەوە دانا كە بۆ
چەندینجار كاری سێكسیان لەدواوە لەگەڵی
كردووە، بەڵام وەكو ئەو دوو تۆمەتبارە
خستیانەڕوو، هیچ جارێك ئەو كارە بەناخۆشی و
بێدڵی كچەكە نەبووە، ئەوان گوتیان "بەڵێ
راستە، ئێمە كاری سێكسیمان كردووە لەگەڵی،
بەڵام هەموو جارێك خۆی تەلەفۆنی دەكرد و
دەیگوت، وەرن وەختە بۆ سێكسكردن بسوتێم، ئێمەش
بەسەیارە دەچووینە دوای و دەمانبردە چۆڵی،
دڵمان رازی دەكرد و پارەشمان پێی دەدا".
هەر لەناو هۆڵی دادگا و لەقسەی تۆمەتبارەكان،
ئەوەش ئاشكرابوو كەوا كەسێكی دیكەش هەیە، كە
لەهەمووان زیاتر كاری سێكسی لەگەڵ ئەو كچە
ئەنجام داوە، بەڵام ئەو دەسگیر نەكراوە و
بەرەو شوێنێكی نادیار رایكردووە، ئەو سێ
تۆمەتبارەش كە نكۆڵیان دەكرد لەوەی وەها
كارێكیان لەگەڵ ئەو كچە ئەنجام دابێت، بۆ
پشتڕاستكردنەوەی قسەكانیان هەر یەكە و چەند
شایەدێكی لەگەڵ خۆی هێنابوو، كە یەكێ لەو
تۆمەتبارانە هاوسەرەكەی خۆی وەكو شایەد
هێنابووە دادگا.
بۆیە هاوسەری یەكێ لەتۆمەتبارەكان ئەویش هاتە
بەردەم دادوەر و گوتی "ئەو پیاوەی من دوور و
نزیك هیچ پەیوەندیەكی بەو مەسەلەیەوە نییە"،
بەڵگەی ژنەكەش بۆ قسەكانی، وەك ئەو گوتی
"پیاوەكەی من ماوەیەكە كۆئەندامی زاوزێی تووشی
نەخۆشی هاتووە و تەنانەت ناتوانێت سێكسی
شەرعیش بكات، چجای ئەوەی سێكسی ناشەرعی بكات".
لەكۆتایی دانیشتنەكەدا، دادگای تاوانەكانی
دهۆك بڕیاری دا هەریەك لەو دوو تاوانبارەی كە
دانیان بەتاوانەكەیان دانا، بۆ ماوەی 7 ساڵ
زیندانی بكرێن و دادگاییكردنی 3 كەسەكەی
دیكەشی بۆ كاتێكی دیكە دواخست.
|