شیعری فەیس بووك  

 

هەموو كورد لەسەر فەیسبووكە
دونیایەكی زۆر بچووكە
حاجی لەنوێژ تەواو نەبووە
كۆمێنت ئەنووسێ وەك نووكە
نە ئیشێك ئەكرێ نە دەوام
هەمووی مەشغوڵە بەردەوام
پیاو بە ژن ئەڵێ لەكوێ بووی؟
ئەڵێ لەچات، لەگەڵ برام
زاوا مەشغوڵ... بووك تۆراوە
دۆی دادەیـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــە وا رژاوە
خەسوو ئەڵێ: كچم بووكە
مێردی سەر زل فەیسبووكە.
باوك ئەڵێ: زوو چام بۆ بێنن
بەسە فەیسبووك..مەمتۆرێنن
كچ ئەڵێ چای چی؟ قەوماوە
لاپەڕەكەم هاك كراوە
پیرەژنێك تووڕە بووە
مێردەكەی خۆی دەركردووە
پرسیان بۆ؟ نەنێ وتی:
لە (فاس بووك) دەنكی گرتووە!
لاپەرەیەك بۆ دەسەڵات
یەكێكی تر موعارەزە
یەكێك بۆ ئەیاد عەلاوی
ئەوەی تر بۆ "چای مراوی"
لاپەڕەی تر موقتەدایە
رەسمی شمشێرێكی تیایە
ئەوەی تریان چەكوش و داس
گوایە هی كاك گیڤارایە
مناڵ ئەڵێ: دایە دایە
فرێندەكەم ئۆبامایە
باجی حەلاوی وەتەنی
لەفەیس بووك هەر خۆت یەكەمی
دەتۆش بێ زەحمەت ئەفەنی
بۆی بنووسە: ئەعجەبەنی!
 

 
Copyright 2009 - 2010 All rights reserved to Civilmag.com