لە نیوە شەودا كچە هاوسێكەی خۆیان دەكاتە ژن  

 

"ئەو شەوەی كە كوڕەكە (ك)ی كردە ژن، من لەسەربان پاسەوانیم بۆ دەكردن"

سڤیل: دهۆك

كوڕێكی تەمەن 22 ساڵی، كچە هاوسێیەكی تەمەن 17 ساڵی لە كچێنی دەخات و بەو هۆیەوەش كچەكە لەترسی كوشتنی لەكچێنی لەماڵەوە رادەكات، بەڵام كە كێشەكە دەچێتە دادگا، سەرباری ئەوەی كوڕەكە نكۆڵی لەوە دەكات كە ئەو كردبێتیە ژن، بەڵام دواتر بەهۆی راپۆرتی پزیشكی و هەبوونی شایەدێك لەسەر رووداوەكە، دادگا كوڕەكە بە 10 ساڵ حوكم دەكات.
هەرچەندە لەسەر رەزامەندی كچە و لەماوەی 3 ساڵی یەكتر ناسینیان، كوڕەكە چەند جارێك لەدواوە سێكسی لەگەڵ دەكات، تادواجار كە هەر بەڕەزامەندی كچە، سێكس دەكەن و كچەكە دەبێتە ژن، بەڵام بەهۆی راكردنی كچە لەماڵەوە و بچووكی تەمەنی، كوڕەكە راپێچی دادگا دەكرێت. بەپێی وتەی یەكێ لەهاوڕێ نزیكەكانی كوڕەكە كە نەیویست ناوەكەی ئاشكرابكرێت، ئەو كچ و كوڕە كە هاوسێی یەكترن، ماوەی 3 ساڵە پەیوەندی خۆشەویستیان هەیە و تائێستا چەندینجار كوڕەكە بردوویەتیە دەرەوەی شار و سێكسی لەدواوەی لەگەڵ كردووە.
رۆژی دادگاییكردنەكە، كچە هاوپۆڵ و هاوڕێیەكی كچە بەژنبووەكە، كە بەچاوی خۆی كرداری سێكسی نێوان ئەو دوانەی بینیوە و هەر خۆشی ئەو شەوە نۆبەتداری بۆ كردوون، لەبەردەم دادگا گوتی "لەو ماوەیەی كە ئەو دووانە پەیوەندیان هەبوو، جارێك براكەی (خ) بەپەیوەندییەكەی زانی و زۆری لەخوشكەكەی خۆیدا. بەڵێنی لێوەرگرت كە جارێكی دیكە لەگەڵ ئەو كوڕە هیچ گفتوگۆیەك نەكات، بەڵام زۆر رۆژان (ك) لەقوتابخانە بەبیانوی نەخۆشی مۆڵەتی وەردەگرت و لەگەڵ كوڕەكە دەچوونە چۆلەوانی".
لەبارەی شەوی لەكچ كەوتنی (ك) ئەو شایەتحاڵەی روداوەكە بۆ دادوەر گوتی "ئەو شەوەی كە كوڕەكە (ن) كچەكەی (ك) لەكچێنی خست، من پاسەوانیم بۆكردن، (ن) بەسەربانی ماڵە هاوسێكان بازی دەدا و خۆی گەیاندە سەربانی ماڵی (ك)، كاتژمێر 11ی شەوبوو من بەچاوی خۆم بینیم كە لەپێشەوە سێكسی لەگەڵ كرد و لەكچێنی خست"، ئەو كچە هاوپۆڵەی (ك) لەبەردەم دادوەر سوێندی خوارد كە ئەو شتە دەگێڕێتەوە كە بەچاوی خۆی بینیوێتی.
لەدوای بێبنبوونی، كچەكە لەترسی كوشتنی لەلایەن باوك و براكانی، ماڵەوە جێ دەهێڵێت و پەنا بۆ بنكەی (نەوا) دەبات، كە تایبەتە بەو ئافرەتانەی كە لەژێر هەڕەشەدانە. رۆژی دادگاییكردنەكە كە لەهەفتەی رابردوو بەڕێوەچوو، (ك)ی تەمەن 17 ساڵ، دوای گواستنەوەی لەبنكەی نەوا و هێنانی بۆ بەردەم دادگای تاوانان، گوتی "من كچێكی هەرزەكار بووم و هیچم سەبارەت بەدوارۆژی خۆم نەدەزانی، ئەو كوڕەش زۆر منی خۆشدەویست و هەموو جارێك دەیگوت دێمە داوات، بۆیە ئەو هەرچی بیگوتبا من نەمدەگوت نا و چەندینجار بەیەكەوە دەردەچووین و لەدواوە سێكسی لەگەڵ دەكردم".
ئەو كچە تەمەن 17 ساڵییە كە لەدادگا باسی خۆشەویستەكەی دەكرد، ناوی نەدەهێنا و دەیگوت "تاوانبار" هەر لەبەردەم دادوەر گوتیشی "هەر شتێكی بگوتبا، منیش رازی دەبووم، تادواجار بەرەزامەندی خۆم لەپێشەوە سێكسی لەگەڵ كردم، بەڵام من نەمدەزانی كە دواتر كێشەكە ئاوا گەورە دەبێت و هەتا واقیعەكەم بەچاوی خۆم نەبینی، بڕوام نەكرد".
لەبەردەم دادوەر (ن)ی تەمەن 22 ساڵ، نكۆڵی لەوەكرد كە ئەو كچەكەی كردبێتە ژن و رووداوەكەی خستە ئەستۆی كوڕە هاوڕێیەكی خۆی كە گوایە ئەو ئاوای لێكردبێت، بەڵام پارێزەری كچەكە لەو كێشەیە كە نەیویست ناوەكەی ئاشكرا بكرێت بۆ (سڤیل) گوتی "دوای خوێندنەوەی راپۆرتی پزیشكی داد و پشتڕاستكردنەوەی بەژنبوونی كچەكە، لەگەڵ گێڕانەوەی بەسەرهاتەكە لەلایەن شایەتحاڵێكی روداوەكە، سەرباری نكۆڵیكردنی تۆمەتبار، بەڵام لەكۆتاییدا دادگای تاوانەكانی دهۆك بەپێی ماددەی 393 لەیاسای سزاكانی عێراقی، كوڕەكەی بە 10 ساڵ زیندانیكردن حوكم دا".
 

 
Copyright 2009 - 2010 All rights reserved to Civilmag.com