|

ئەكسسواری
سێكسی واتە بەكارهێنانی چەند ئامێرێكی تایبەت
بۆ هەر دوو رەگەز بەمەبەستی زیاتر چێژ وەرگرتن
لەكرداری سێكسی. ئكسسواری سێكسی ئامێر و
یاریدەدەرەكانی سێكسیش Sex Tools & Sex Aids
دەگرێتەوە. لەبەر گەلێك هۆكار ئەم كەرستانە
لەلایەن هەندێك كەسەوە قابیلی قبوڵ نین. بە
هەر حاڵ ئەمڕۆ ئەم شتانە ئەكسسواری باون بۆ
سێكسكردن كە لەلایەن هەردوو پیاو و ئافرەتدا
بە كاردەهێنرێن. مەسەلەی بەكارهێنان یان
بەكارنەهێنانی ئەكسسوارە سێكسیەكان مەسەلەیەكی
چەندی بڵێی كەسییە بە گوێرەی پەسندكردنی یان
نەكردنی.
بیر و رایە هەڵەكان دەربارەی ئەكسسواری سێكسی:
* بەكارهێنانی ئەكسسواری سێكسی واتە لادانی
سێكسی.
* بەكارهێنان لە نێو هاوسەراندا مانای ئەوەیە
كە گرفت لە پەیوەندییەكەدا هەیە.
* بە بەكارهێنانی ئەكسسواری سێكسی، راهاتن
لەسەر بەكارهێنانیان پەیدا دەبێ.
* هۆمۆسێكسوالەكان زیاتر ئەم ئەكسسوارانە
بەكاردەهێنن، وەكو چۆن تەنها بۆ ئەوان گونجاو
بێ ئاوا.
*بەكارهێنانیان شتێكی ناسروشتییە.
ئەكسسواری سێكسی تەنها و تەنها بە مەبەستی
زیادكردنی چێژی سێكسی سازكراون نەك بۆ
مەبەستێكی تر. بە شێوەیەكی سەرەكی بۆ ئەندامە
سێكسیەكان بەكاردەهێنرێن، بەڵام دەكرێ بۆ
شوێنی دیكەی لەشیش بەكاربهێنرێن.
هەندێك جووت (كەپڵ) ئەكسسواری سێكسی بەكاردێنن
لە كاتی سێكسكردندا یان پاش تاقیكردنەوە ئیتر
بەكاریان ناهێنن یانیش بە بەكارهێنانیان هەست
بە شتێكی ناخۆش و هەست بە نارەحەتی دەكەن.
ئەكسسواری سێكسی هەرگیز جێگرەوەی سێكسی ئاسایی
یان جووتبوونی دوو هاوسەر نییە. نموونەی
ئەكسسواری سێكسی وەكو ئەڵقەی چوك، لەرزۆكەكان
Vibrators كە بریتین لە ئامێری كارەبایی كە بە
پاتری یان بە كارەبای ئاسایی كاردەكەن و
كۆنترۆلی خێرایی لەرزینی هەیە، هەندێك جۆر
قایشی لەگەڵدایە كە بۆ هەر شوێنێكی لەش دەكرێ
ببەسترێت.
|