|
د.
كیسرا
شوێنە وروژێنەرەكان ئەو شوێنانەن لە لەشدا كە
بە بەركەوتن و گرتن دەبنە ئەگەری وروژانی
سێكسی. جگە لە ئەندامە سێكسیەكان، شوێنە
وروژێنەرەكان لە هەموو كەسێكدا وەكو یەك نین،
هەندێك ئافرەت لەكاتی سێكسكردندا حەز دەكەن كە
مەمكیان لەمس بكرێ، هەندێك كەس مل، سك، پشت،
رانەكان، سمت، پێیەكان ...هتد. كەواتە ئەم
شوێنانە زۆر تایبەتن بە هەر كەسێكەوە و هیچ
پەیوەندیەكیان بە توێكاریەوە نییە. هەندێك كەس
دەڵێن كە هەموو لەشیان شوێنی وروژێنەرن. لە
راستیدا ئەمە پێستە كە هەستی بەركەوتن و گرتن
و ساردی و گەرمی و نەرم و رەقی و فشاردان و
هەستی ئازار بۆ مرۆڤ دەگوازێتەوە. ئارەزووكردن
یان چێژوەرگرتن لە لەمسی پێست وا دەكات كە لە
لەشدا هۆرمونی ئۆكسیتۆسین دەربدرێتە ناو خوێن،
ئەمەش وادەكات كە ئافرەت هەست بە خۆشی بكات.
پاشان ئەوە مێشكە كە وامان لێدەكات هەست بە
وروژانی سێكسی بكەین بە پشت بەستن بە
دەوروبەرەوە. لەمس و گرتنی پێست بە تەنیا
وروژانی سێكسی نابەخشێت بەبێ هۆكاری تر.
كەواتە لەوانەیە مەمكەكان وروژێنەر بن بۆ
هەندێك كەس هەر وەكو مل، رانەكان، كەرش،
گوێیەكان، سمت ...هتد كەچی بۆ هەندێك كەسی
دیكە وروژێنەر نەبن. كەواتە دووبارە دەڵێین كە
ئەم شوێنانە زۆر تایبەتن بە تاكە كەس. بێگومان
ئەو مەسەلەیە زۆر تایبەتە بە دوو هاوسەر كە
كام شوێنی لەشی یەكتری لەمس دەكەن یان دەگرن و
دەگوشن. من هیواخوازم كە دڵت هەمووشوێنێكی ئەو
كەسەی بوێ كە خۆشت دەوێت.
ئایا مەمكەكان ئەندامی سێكسین لەو كاتەی كە بە
گەمە لەگەڵ گۆیەكاندا گەلێك ئافرەت دەوروژێن؟
ئەوە هیچ گومانی تێدا نیە كە نزیكەی هەموو
ئافرەتان بە هاندان و گەمە لەگەڵ گۆی
مەمكەكاندا لە لایەنی سێكسیەوە دەوروژێن، بۆیە
دەكرێ بڵێین كە مەمكەكان جگە لە شیردان
فرمانێكی سێكسیشیان هەیە. ئافرەتان پێیەوە
دەوروژێن و گەرم دەبن، بە لەمسی مەمكەكان ـ
ماچكردن و لێستنەوەی مەمكەكان، گرتنیان و
گوشینیان، بە تایبەتی گۆ و رووبەرەكەی دەوری.
گەلێك پیاو تەنها بە پیشاندان و رووتكردنەوەی
مەمكەكانەوە دەوروژێن. جا ئایا دەكرێ كە
مەمكەكان بە ئەندامی سێكسی دابنێین، چونكە
فرمانێكی سێكسی دەبینن؟ زۆر ئافرەت تەنها بە
وروژاندنی گۆی مەمكەكانەوە دەگەن بە ئۆرگازم،
كەواتە چۆن بەشەكانی تری لەش فرمانی
جۆراوجۆریان هەیە، مەمكەكانیش ئاوا. گۆی
مەمكەكان زۆر هەستیارن، ژمارەیەكی زۆر لە
كۆتایی دەماریان تێدایە، بۆیە دەست لێدانی
تەواو لەكاتی دیاریكراودا (كە سێكس لە
ئارادایە) وروژانی تەواو دروست دەكات تا رادەی
گەیشتن بە ئۆرگازم لە هەندێك ئافرەتدا، ئەمە
بۆچی؟ وەڵام: زۆر بە ئاسانی، چونكە مەسەلەی
سێكس لە مێشكدایە، جا ئەگەر گۆی مەمك وروژێنەر
بێت یان نا (بۆ هەندێك كەس یان بۆ هەموو كەس)
ئەوا پەیوەستە بە سروشت و حەزی ئافرەتەكە.
ئەگەر سێكس لە گۆڕێ بوو، ئافرەتەكەش بڕوای
وابوو كە گۆی مەمك وروژێنەرە و بەشێكە لە
سێكس، ئەوسا هاندان و گەمەی جۆراوجۆر لەگەڵ
گۆیەكاندا وروژێنەر دەبێت، بەمەوە دەردانی
هۆرمۆنی ئۆكسیتۆسینیش ئەم هەستە چڕتر و خۆشتر
دەكات.
وروژاندنی گۆی مەمكەكان دەبێتە ئەگەری دەردانی
هۆرمۆنی ئۆكسیتۆسین كە بەرپرسە لە دابەزاندنی
شیر لە مەمكەكاندا لە پاش شیردان بە منداڵ،
واتە ئۆكسیتۆسین هانی لێشاوی شیر لە ناو
مەمكەكاندا دەدات. هەروەها گرژبوونەوەی
منداڵدان لە كاتی منداڵبووندا بە هۆی بڕی زۆری
ئەم هۆرمۆنەوە دەبێت (زۆر جار جۆری تایبەتی
ئەم هۆرمۆنە بە شێوەی دەرمان بەكاردێ بە
مەبەستی دروستكردنی گرژبوونی یان ژانی
دەستكرد). هەروەها هەندێك جۆری تایبەتی لەمسی
بەشەكانی تری لەش (هەر بەشێك) دەبێتە ئەگەری
دەردانی هۆرمۆنی ئۆكسیتۆسین، بە تایبەتی لەمسی
دۆستانە وەكو: تۆقەكردن، مەساج، لەباوەشگرتنی
دۆستانە، خوراندن و گەمە لەگەڵ پێستی سەردا،
گرتنەكانی نێوان دوو خۆشەویست، جا گرتنی
دۆستانە و (مەحەبەت) وا لە لەشی ئافرەت دەكات
كە هۆرمۆنەكە دەربدات. ئەم هۆرمۆنە وات
لێدەكات كە هەست بە خۆشی بكەیت و هەست بە
دۆستایەتی و خۆشەویستی ئەو كەسە بكەیت كە
لەمسی تۆی كردووە. هەروەها ئەم هۆرمۆنە
یارمەتی دایك دەدات كە هەست بە خۆشەویستی بكات
بەرانبەر بە منداڵەكەی هەر كە منداڵەكەی
مەمكەكانی دەمژێت. بە مانایەكی دیكە ئەم
هۆرمۆنە بۆند بەهێز دەكات. بەم هۆرمۆنە
دەگوترێ هۆرمۆنی خۆشەویستی یان هۆرمۆنی
لەباوەشگرتن، كە لە لەشی ئافرەتدا دەردەدرێت
لە ئەنجامی هەموو جۆرەكانی پەیوەندی دۆستانەی
مرۆڤەوە.
كەواتە وروژاندنی گۆی مەمكەكان هانی دەردانی
ئۆكسیتۆسین دەدات كە بە (هۆرمۆنی لەباوەشگرتن)
ناسراوە، بەڵام تەنها مێشك وادەكات ئافرەت
هەست بكات كە لە لایەنی سێكسیەوە وروژاوە، نەك
گۆی مەمكەكان لە خۆیانەوە. ئەگینا ئافرەت
لەكاتی منداڵبووندا لە لایەنی سێكسیەوە
دەوروژا كە رێژەیەكی زۆری ئەم هۆرمۆنە لە
خوێنیدا دەسووڕێتەوە لەو كاتەی كە ئازارەكانی
منداڵبوون لەوپەڕی تیژیدان. هەروەها لە كاتی
شیرداندا، منداڵ كە گۆی مەمكەكان دەمژێ ئەمە
دەبێتە هۆی دەردانی ئۆكسیتۆسین لە ناو لەشی
ئافرەتدا كەچی لەم بارەدا هەرگیز هەستی سێكسی
ئافرەت نابزوێ.
زۆربەی خەڵك لەگەڵ ئەوەدان كە مرۆڤی تەواو
توانای ئەوەی هەیە كە تەنیا بە توانای مێشكەوە
بوروژێت. مێشك گەورەترین و گرنگترین ئەندامی
وروژانی سێكسیە كە مرۆڤ هەیەتی. هۆرمۆنی
ئۆكسیتۆسین زیاتر یارمەتی ئافرەت دەدات كە
خەڵكی خۆش بوێت و خەڵك ئەویان خۆش بوێت.
هەموو بەشەكانی تری لەش دەكرێ وەكو مەمكەكان
وروژێنەر بن لە كات و ساتی جیاواز و شوێنی
جیاوازدا.
وابەستن تەنیا بە مەمكەكان لە جیهانی مۆدێرنی
رۆژئاوادا تەنها شتێكی كلتوریە نەك فسیۆلۆژی.
هۆكارەكانی ئاسەوارەكانی گورجبوون لەسەر
مەمكەكاندا پەیدا دەبن لە ئەنجامی گۆڕان لە
ریشاڵە لاستیكییەكانی پێست. لە هەموو كەسێكدا
روونادەن. هەندێك ئافرەت ئامادەباشیان هەیە كە
لە كاتی سكپڕی و زیادبوونی كێشی لەش تووشی
ببن، هەندێك ئافرەتی تر (كە ژمارەیان زۆر
نییە) ئەم ئامادەباشیەیان نییە، هەندێك كەس بە
توندی قێز لەم ئاسەوارانە دەكەنەوە كە
مەسەلەكە لە كاتی وروژان و كاردانەوەی سێكسیدا
بەرجەستەتر دەبێ و كاریگەریەكی نێگەتیڤ دەكاتە
سەر لایەنی سێكسی. زۆر جاریش خودی ئافرەتەكە
هەست بە ناڕەحەتی دەكات لە بەرانبەر
پیاوەكەیدا و وابیردەكاتەوە كە چیتر پیاوەكەی
بە شێوە و گرتنی مەمكەكانیەوە ناوروژێت و چێژی
تەواوی سێكسی وەرناگرێت.
doctorkisra@yahoo.com
|