پێـنج قۆناغەكەی باڵغبوون لەكوڕدا

 

1

- تەمەن 9-12 ساڵ، تێكڕایی 10 ساڵ: هۆرمۆنە نێرینەییەكان چالاك دەبن، بەڵام كاریگەرییەكەیان لەسەر لەشدا دەرناكەوێ، گونەكان دەست دەكەن بە گەشەكردن و گەورەبوون. لە هەندێك كوڕدا لەكۆتایی ئەم قۆناغەدا گەشەیەكی خێرای باڵا روودەدات.
2- تەمەن 9-15 ساڵ، تێكڕایی 12-13ساڵ: گونەكان و كیسی گونەكان گەورە دەبن، بەڵام قەبارەی چوك زۆر گەورە نابێت، هەندێك مووی بەر (ئەگەر هەبێت) لە بنكەی چوكدا دەردەكەوێ. درێژبوونی باڵا و گۆڕان لە شێوەی لەشدا.
3- تەمەن 11-16 ساڵ، تێكڕایی 13-14ساڵ: چوك بەباری درێژی گەشە دەكات، بەڵام بەباری ئەستوری زۆر گەورە نابێت. گون و كیسەی گون زیاتر گەشە دەكەن و گەورە دەبن. مووی بەر رەنگی تاریكتر دەبێ و درشتتر دەبێ، موو لە قاچەكانیشدا گەشە دەكات. باڵا هێشتا گەشە دەكات، لەش و دەموچاو پێگەیشتنیان پێوە دیاردەبێ. دەنگ قووڵتر یان گڕ دەبێ.
4 - تەمەن 11-17 ساڵ، تێكڕایی 14-15 ساڵ: پانی چوك زیاتر دەبێ (بەباری ئەستوری گەشە دەكات). گونەكان و كیسەی گونەكان هێشتا گەشە دەكەن. مووی بەر وەكو بەری پێگەیشتووەكانی لێدێت، هەر چەندە رووبەرێكی بچووك دەگرێتەوە. زۆربەی كوڕەكان بۆ یەكەم جار پرژانی تۆواویان دەبێت. مووی بنكەوشەكان دەردەكەوێ. موو زیاد دەبێ لە چەنەگە و سەر لێوی سەرەوە (سمێڵ). دەنگ گڕتر و پێست چەورتر دەبێت.
5- تەمەن 14-18 ساڵ تێكڕایی لە دەوری 16 ساڵ: باڵا و لەش وەكو لەشی پێگەیشتووانی لێدێت. مووی بەر و ئەندامەكانی سێكسی وەكو پێگەیشتووەكان گەشەی تەواویان كردووە. ریش باشتر گەشە دەكات و لەوانەیە ریشتاشین دەست پێبكات.
لەكۆتایی قۆناغی هەرزەكاری و سەرەتای تەمەنی بیستەكاندا، هەندێك پیاو هێشتا گەشە دەكەن و مووی لەشیان پتر گەشە دەكات.

 
Copyright 2009 - 2010 All rights reserved to Civilmag.com