|
ئایا
دەزانی كە هەندێك خواردن و خواردنەوە راستەوخۆ
كاریگەریان هەیە لەسەر حەزی سێكسی و كاردانەوە
سێكسیەكاندا؟ وا پێدەچێت كە ئەو خۆراكانەی
دەبنە ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی سیرۆتۆنین
ئەوا لەراستیدا حەزی سێكسی و كاردانەوە
سێكسییەكان دادەمركێنن لەهەردوو پیاو و
ئافرەتدا. هەندێك لەم خۆراكانە زەروور و
پێویستن بۆ تەندروستی كە مرۆڤ ناتوانێ
دەستبەرداریان بێت، بەڵام كە بوونە ئەگەری
شڵەژانی باڵانسی نێوان سیرۆتۆنین و دۆپامین
ئەوسا گرفتی سێكسی سەرهەڵدەدەن، ئەمانەی
خوارەوەش چەند نموونەیەكن لەوانەی كە دەبنە
ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی سیرۆتۆنین لە
لەشدا:
كافائین: كە رۆژانە بە خواردنەوەی قاوە و
خواردنەوە كافائین كراوەكان دەگاتە لەشمان.
چینگۆ و جینسینگ: كە واباوە ئەمانە هەوەس و
توانای سێكسی پتر بكەن، بەڵام ئاستی سیرۆتۆنین
بەرزدەكەنەوە، بۆیە گرفتی سێكسی دەنێنەوە
بەتایبەتی لەئافرەتاندا.
جگەرە: نیكۆتین لەوانەیە سەرەتا ئاستی دۆپامین
زۆر بەرزبكاتەوە، بەڵام زوو دادەبەزێتەوە و
لەبەرانبەردا ئاستی سیرۆتۆنین بەرزدەبێتەوە كە
ئەمەش نێگەتیڤانە دەكەوێتەوە سەر لایەنی سێكسی
بەشێوەی كەمبوونەوەی هەوەسی سێكسی و
كەمبوونەوەی لێشاوی خوێن بۆ ئەندامە
سێكسیەكان.
شەكر و نیشاستە: لێكۆڵینەوەكان پیشانیان داوە
كە كاربۆهیدراتە نیشاستەییەكان و شەكرەكان
دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی سیرۆتۆنین،
كەواتە نێگەتیڤانە كاریگەری دەكەنە سەر لایەنی
سێكسی.
|