|
سێكس (Sex) یەكێكە لەو هۆكارانەی كە وای
لێكردووین پەرەبسێنین بۆ ئەم ژیانە پێشكەوتوو
و ئاڵۆزە لەسەر هەسارەی زەویدا. زاوزێی
سێكسیانە پێناسە دەكرێ بەوەی كە بریتیە لە
پرۆسەی یەكگرتنەوەی جینەكان كە دەبێتە هۆی
زیادبوونی رەگەز واتە زاوزێ. جینەكان كە لە
هەر خانەیەكی لەشدان كۆدیان پێیە كە ئێمە
دەبین بە چی، چەند پەنجەمان دەبێت، چاوەكانمان
چ رەنگ دەبن، درێژی باڵا، رەنگی قژ، قەبارەی
پێیەكان.. هتد. هەروەها جینەكان رەفتارمان
دیاردەكەن. هەر یەكێكمان دەرەنجامی یەكگرتنی
جینەكانی دایك و باوكمانین، ئەمەش لە ئەنجامی
سێكسدا هاتۆتە ئاراوە.
كەواتە سێكس چییە؟
ئایا سێكس تەنها جووتبوونی چوك و زێیە، یان
هەموو رەفتارەكانی تری سێكسی و پێش گەمەش
دەگرێتەوە. زۆر كەس لەگەڵ ئەوەدان كە سێكسی
راستەقینە ئەوەیە كە لە نێوان نێر و مێ دایە،
بە تایبەتی كە جووتبوون دەگرێتەوە، پێناسەی
سێكسیش لێرەوە سەرچاوە دەگرێت. ئەدی دەستپەڕ و
ئەوەی كە لە نێوان نێر و نێر یان مێ و مێدا
دەكرێت، بە چی ناوزەد دەكرێت ئەگەر سێكس نەبێت
(لەو كاتەی كە چەندین رەفتاری سێكسی دەگرێتە
خۆ). هەقی خۆیەتی كە هەموومان زمانێكی هاوبەشی
تایبەت بە سێكس بەكاربێنین بۆ سێكس كە بۆ
هەموو كەسێك شیاو و ئاسان بێت. بۆیە پێناسەی
سێكس بە تەواوی لەوانەیە ئاسان نەبێت.
|