|
خواردنەوەی
بڕێكی كەمی ئەلكهول ئارەزووی سێكسی زیاد دەكا
و گرژی دەمارەكان كەم دەكاتەوە و چێژوەرگرتن
خۆشتر دەكات. بە هەر حاڵ لە پیاودا ژەمی
گەورەی ئەلكهول گەیاندنی(سیگناڵەكانی)
دەمارەكان رادەگرێ (بلۆك دەكات Blocking) كە
لە كرداری رەپبوونی چوكدا گرنگن. ئەگەر ئەمە
یەك یان دوو جار رووبدات، ئەوا لەوانەیە
پیاوەكە سەبارەت بە توانای سێكسی خۆی نیگەرانی
بۆ دروست بێت، ئەمەش بێگومان هۆكارێكە بۆ
تێكدان یان دروستبوونی گرفت لە رەپبوونی
چوكدا، لەم كاتە و بەدواوە ئەگەر دڵنیابوونەوە
دووبارە بنیات نەنرێتەوە بە هاوكاری هاوسەرێكی
باش، ئەوا گرفتەكە بەردەوام دەبێت. راهاتن
لەسەر خواردنەوە بە تێپەڕبوونی كات زیانێكی
زۆر بە دەمارەكان دەگەیەنێت و دەرەنجام لە
رەپبوونی چوكدا گرفتێكی هەمیشەیی پەیدا دەكات.
هەروەها زیاد خواردنەوەی ئەلكهول دەبێتە هۆی
ئەوەی كە هەستی دامركان روونەدات Loss of
Inhibition، دیسان ئەلكهول لەوانەیە ببێتە
ئەگەری ئەوەی كە سێكس ئەنجام بدرێ بە هەر
ئاراستەیەك بێت و بەبێ رەچاوكردنی بنەماكانی
سێكسی سەلامەت، كە لەوانەیە ببێتە هۆی
دووگیانی نەویستراو و تووشبوون بەو
نەخۆشییانەی كە بە رێگای سێكسەوە
دەگوازرێنەوە. |