|
گەلێك
پیاو و ئافرەت پاش ماوەیەكی درێژ لە پەیوەندیی
هاوسەرێتیان، بە دەست ئەوە دەناڵێنن، كە سێكس
چیتر وەكو پێشان چێژی نەماوە و زۆربەشیان
نازانن بۆچی! هەندێكیان لۆمەی خۆیان و هەندێكی
تر لۆمەی هاوسەرەكانیان دەكەن و وای بۆ دەچن
كە مەسەلەكە تەمەنە، وەكو لۆچبوونی پێستی
دەموچاو و چاویلكەی خوێندنەوە. نابێ مەسەلەكە
ئاوا سەیر بكرێت، دەكرێ زۆر شت رەچاو بكرێ.
گەلێك هاوسەران ئەمە بە دوور دەزانن كە رۆتینی
سێكسكردن دەبێتە سەرچاوەیەكی بارگرانی. ئەگەر
تۆ هەموو ئێوارەیەك هەمان خواردن بخۆیت، ئەوا
چێژەكەی رۆژ لە دوای رۆژ كەمتر دەبێتەوە.
سێكسیش ئاوایە، دووبارەبوونەی هەمان و هەمان
شێواز، ئەوا چێژ كەم دەكاتەوە، چارە چییە؟
وەڵام: لیستی خۆراك بگۆڕە.
گەلێك جۆری گەمەی سێكسی هەیە، بەڵام با لێرەدا
باسی جووتبوون و رێگاكانی ئەنجامدانی بكەین،
واتە پۆزیشنە جۆراوجۆرەكان. ئەمە مانای ئەوە
نیە كە تۆ و هاوسەرەكەت ببنە جیمناستیك.
باوترین پۆزیشنەكانی جووتبوون بریتین لە:
پۆزیشنی تەقلیدی، پۆزیشنی دۆگی (فەڕەنسی)،
ئافرەت لە سەرەوە، پۆزیشنی 69. لە راستیدا كام
پۆزیشن ئاسانترە، ئەوا زیاتر چێژبەخشە. بە پێی
كێشی لەشی هەردووكتان، بە پێی لیاقەی
بەدەنیتان، بە پێی ئارەزووی هەردووكتان
پۆزیشنێكی جووتبوون هەڵبژێرن، دەتوانن لە یەك
كرداری سێكسیدا چەندین جار پۆزیشن بگۆڕن لەگەڵ
هەندێك رتووشەوە، بۆ نموونە دەبینیت كە
پۆزیشنی تەقلیدی جووتبوون چێژێكی تری دەبێت،
ئەگەر هاتوو كەمێك پۆزیشنی قاچەكانت یان قەدت
بگۆڕیت. كە هەر شتێك بەیەكەوە دەكەن گفتوگۆشی
لەسەردا بكەن و كراوەتر بن، رێكتر بن، رێزی
پتر بۆ یەكتری بنوێنن.
|