|
ئایا
لە ئافرەتدا چی بە خەونی سێكسی دەگوترێ؟
ئافرەت بۆچی دەیبینێ؟ ئایا ئەم خەونانە باون
لە ئافرەتاندا؟ ئایا سێكس شتێكی فیزیكیە یان
هزریە؟
ئافرەتان ئۆرگازمی شەوانەیان هەیە، ئەگەر چی
بەقەد پرژانی شەوانەی نێرەكان باو نییە. ئەمە
ئامار كراوە كە لە تەمەنی 45 ساڵیدا %40ی
ئافرەتان بەلای كەم یەك جار ئۆرگازمی شەوانە
دەبینن، یان دەگەن بە ئۆرگازم، بە بەراوردكردن
لەگەڵ %80ی پیاوان. راپۆرت هەیە دەڵێ كە
نزیكەی %10ی ئافرەتان بەرانبەر بە %50ی پیاوان
زیاتر لە پێنج جار ئۆرگازمی شەوانەیان هەبووە
لە ماوەی ساڵێكدا. پیاوان بۆ یەكەم جار
ئۆرگازم لە خەونی تەڕدا دەچێژن، بەڵام
ئافرەتان بە دەگمەن ئۆرگازمی شەوانە بۆ یەكەم
جار دەچێژن، تا ئەو كاتەی كە بە رێگایەكی تر
بۆ یەكەم جار ئۆرگازمی چەژتبێت. لە هەردوو
رەگەزدا ئۆرگازمی شەوانە لەگەڵ خەونی سێكسی
وروژێنەردا روودەدەن، هەندێك جار ئافرەت كە
خەونی یەكجار وروژێنەر دەبینێ، شانبەشانی
گەیشتن بە ئۆرگازم ئەوە لەوانەیە وای لێ بكات،
باوەڕ بكات كە بە راستی سێكسی كردووە.
|