|
دواكەوتنی
پرژان بە تەواوی پێچەوانەی زووپرژانە، پرژان
كاتێكی زۆری دەوێ تاكو بێت یان هەر روونادات.
ئەگەر پیاوێك پاش وروژانی زۆر و دوورودرێژ
ئینجا بپرژێنێ، ئەوا بەمە دەگوترێ دواكەوتنی
پرژان. لە لێكۆلێنەوەیەكدا هاتووە كە %5-%10ی
پیاوان جارێك لە جاران، كاتێك لە كاتەكان
دووچاری ئەوە دەبن، كە نەگەنە پرژان.
هۆكارەكان: چوار هۆكاری نەپرژان هەیە: زەبر و
برینداربوون، دەرمان، مەسەلە فسیۆلۆژیەكان،
حاڵەتی زۆر تایبەت (مەزاجی زۆر تایبەت). ئەگەر
یەكێك هیچ تووشی نەپرژان نەبووبێت و لە
پڕێكەوە تووشی بێت، ئەوا زیاتر لەبەر دەرمان
یان نەخۆشیەكە.
نەخۆشی: جەلتە، تێكچوونی دەمارەكان لە ناوچەی
پشت یان لە دڕكە پەتكدا. نەخۆشی شەكرە كە
بووبێتە هۆی هەوكردنی دەمارەكان. نەخۆشی لە
دڕكە پەتكدا، نەخۆشی MS.
دەرمان: بە تایبەتی دەرمانە دەروونییەكان.
هەندێك جاریش زیاد خواردنەوەی ئەلكهول.
مەسەلە فسیۆلۆژییەكان: باوترین هۆكارن، وەكو
هەستكردن بە تاوان، هەستكردن بەوەی كە سێكس
شتێكی پیسە یان شەرمە. سكپڕی بێ پلان، پیاوێك
كە لە كاتی سێكسكردن یان دەستپەڕدا بینرابێ،
جا ترس لەم شتانە دەبێتە ئەگەری نەپرژان.
حاڵەتی تایبەت: بۆ نموونە پیاوێك وا بێت، كە
تەنیا بە شتی تر غەیری جووتبوون بپرژێنێ، یان
بە شێوە و چالاكیی سێكسیی سەیر و سەمەرە ئینجا
بپرژێنێت.
چارەسەركردن: سەرەتا دەبێ هۆكارەكەی
بدۆزرێتەوە و چارەسەر بكرێت. ئەگەر پیاوێك
بتوانێ كە بە دەستپەڕ بە تەنیاSolo
Masturbation لە ماوەی چەند دەقیقەیەكدا
بپرژێنێ، ئەوا هۆكارەكە فسیۆلۆژیە. ئەگەر
دەرمانێك بۆ هەر مەبەستێك یان نەخۆشیەك
بەكاردێت، كە لەوانەیە وەكو زیانی لابەلا
پرژان دوابخات، دەبێ رابگیرێت یان بە رێنمایی
دكتۆر بگۆڕدرێت. هەندێك دەرمان كاتیان دەوێت،
تاكو بە تەواوی لە لەشدا جێگیر دەبن، ئینجا
زیانە لابەلاكانیان لەسەرخۆ دەردەكەون.
|