كاریگەری ئەلكهول لەسەر ژیانی هاوسەرێـتیدا  

لە هەر هاوسەرێتییەكدا، كە یەكێكیان ئەلكهولی بوو، ئەوا بێگومان گرفتی سێكسی پەیدا دەبێت، كە لەسەر هەردوو هاوسەردا بە گران دەوەستێت. بە هەرحاڵ، سێكس تەنها لایەنی فیزیكی (جەستەیی) نییە، بەڵكو لایەنە دەروونییەكەی زۆر بەهێزە. پەیوەندیی سێكسی باش پێویستی بە بۆندێكی باشی خۆشەویستی و سۆز هەیە. لە پەیوەندییەكدا كە یەكێكیان ئەلكهولی بوو، ئەوا ئەم بۆندە لاوازی و شڵۆقی تێدەكەوێت. هەروەها لە هاوسەرێتیەكدا كە پیاوەكە ئەلكهولی بێت، بە گشتی ئاستی توندوتیژی زیاتر دەبێت، لەوانەیە شێوەی مامەڵەكردن ناڕێك بێت هەتا ئەگەر جار بە جاریش بێ.
لە كۆنەوە ئەلكهول بەكارهاتووە بۆ مەبەستی جیاجیا. ئەمڕۆ شتەكان جیاوازن، ئەلكهول وەكو پەتایەك بە ئەندازەی خەمۆكی لە هەموو رووێكەوە لە قەڵەم دەدرێت. زۆربەی ئەو شتانەی كە ئێمە لە ژیانماندا دەیكەین، پێویستی بە سەرنج و تەركیزەوە هەیە، بە تایبەتی جووتبوونی سێكسی. ئەگەر بڕیارت دا كە بخۆیتەوە و چەند پێكێك هەڵبدەیت، بیر لە كاریگەرییەكانی ئەلكهول بكەرەوە و هەردەم سێكسی سەلامەت ئەنجام بدە، باشترین شت ئەوەیە كە بە ئایغیەكی تەواوەوە سێكس بكەیت، بە مانایەكی تر، هەرگیز ئەلكهول و سێكس تێكەڵ مەكە. ئەگەر ئەلكهول لەگەڵ دەرمانی تری وزەبەخش یان سڕكەرەكان تێكەڵ بكەیت، ئەوا دەكەویتە بارودۆخێكی كیمیایی زیانبەخشەوە و لایەنی سێكسیت لە خراپەوە بۆ خراپتر دەچێت. ئەوەش لە بیر مەكە كە شتێكی خراپ بە تەندروستیت دەكەیت. یەكەمین كەس كە شایانی خۆشەویستییە، ئەوە تۆیت بەر لە هەموو كەسێك.
 

 
Copyright 2009 - 2010 All rights reserved to Civilmag.com