|
كۆندۆم
چییە ؟
كۆندۆم لە مادەیەكی لاستیكی زۆر تەنك دروست
كراوە بە ناوی لاتێكس Latex و لەسەر چوكی
رەپدا لەبەردەكرێ لە كاتی جووتبووندا. كۆندۆم
نایەڵێ سپێرم بچێتە یان بگاتە ناو زێی
ئافرەتەوە. نابێ كۆندۆم هەرگیز بەو مادە
چەوركارانەوە چەور بكرێت، كە بناغەی روونییان
هەیە، وەكو ڤازەلین یان Baby oil، چونكە دەبنە
هۆی درز و قڵیشان و تێكشكاندنی كۆندۆمەكە،
بەڵكو تەنها دەشێ بەو مادانە چەوربكرێ، كە
بناغەی ئاویان هەیە، وەكو (Glyde) (KY jelly).
بەكارهێنانی كۆندۆم تاكە رێگایە كە جگە لە
رێگرتن لە سكپڕی (مەنع)، رێگایەكی
خۆپاراستنیشە لەو نەخۆشییانەی كە بە سێكسەوە
دەگوازرێنەوە، لەوانە ئایدزیش دەگرێتەوە، بۆیە
زۆر جار كۆندۆم بە پارێزەری ژیان ناوزەد
دەكرێ. ئەگەر هەر جارێك كە سێكس دەكەیت كۆندوم
بەكاربێنیت، ئەگەر هەموو جارێك و بە دروستی
بەكاری بێت، ئەوا بە رێژەی 99% مەبەست دەپێكێت
و رێژەی فەشەل دەگاتە تەنها 2%. بەكارهێنانی
دەرمانی بكوژی سپێرم لەگەڵ كۆندۆمدا هێشتا ئەم
رێژەیە كەمتریش دەكاتەوە.
چەند جۆری كۆندۆم هەیە؟
كۆندوم گەلێك جۆری هەیە: لە رووی قەبارەوە
نۆرمال، گەورە، بچووكی هەیە، هەروەها جۆری
بۆندار، گرێ گرێ (Ribbed)، رەنگی جۆراوجۆریشی
هەیە. كۆندۆم گەلێك ماركەی بازرگانی هەیە،
نرخی هەرزانە، لە زۆر وڵاتاندا بە خۆڕایی
دابەش دەكرێت. هەندێك كۆندۆم باریكن،
هەندێكیان بەرینن. كۆندۆمی بۆندار تەنها بۆ
سێكسی دەم بەكاردێت. بە بەراوردكردن لەگەڵ
هەموو رێگاكانی تری رێگرتن لە دووگیانی،
كۆندۆم تاكە رێگای پارێزە لە دووگیانی و كە
دەتپارێزێت لەو نەخۆشییانەی كە بە سێكسەوە
دەگوازرێنەوە.
|