سێكس و نەخۆشی گورچیلە  

گەلێك كەس هێشتا پێیان وایە كە سێكس واتە كرداری جووتبوون، لەو كاتەی كە سێكس گەلێك شتی تر دەگرێتەوە وەكو: خەڵك چۆن دەڕواننە خۆیان، چۆن لەگەڵ یەكتریدا تێكەڵ دەبن، چۆن پەیوەندی لەگەڵ یەكتریدا پەیدا دەكەن، جگە لەمانە سێكس ئەم چالاكییە چێژبەخشانەش دەگرێتەوە: قسەكردن، گرتن، لەباوەشگرتن، ماچكردن. بوون بە كەسێكی سێكسی شتێكی تەندروستییانەیە. سێكسكردن وادەكات كە ئەو كەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە، هەست بەوە بكەن كە وەكو خەڵكانی تر ئاسایی و نۆرماڵن.
چۆن نەخۆشی گورچیلە كار دەكاتە سەر ژیانی سێكسی؟
نەخۆشی گورچیلەی درێژخایەن لەوانەیە ببێتە ئەگەری گۆڕانی فیزیكی و دەروونی كە ئەمەش كار دەكاتە سەر ژیانی سێكسیت. ئەو گۆڕانە كیمیاییەی كە لە لەشدا روودەدات، لەگەڵ نەخۆشی گورچیلەدا كار دەكاتە سەر: هۆرمۆنەكان، سووڕی خوێن، فرمانی دەمارەكان و ئاستی وزە لە لەشدا. ئەم گۆڕانانە دەبنە هۆی دابەزینی ئارەزووی سێكسی یان كەمبوونەوەی توانای سێكسی، بە تایبەتی لە پیاودا كە سووڕی خوێن و سەلامەتی دەمارەكان و خوێنبەرەكان زەروورە بۆ كرداری رەپبوونی چوك.
 

 
Copyright 2009 - 2010 All rights reserved to Civilmag.com