|
رێبوار سیوەیلی
ئەرێ برا ئەوە كەسێ، پیاوچاكێ، خێرەومەنێ
نییە، دەست كاكەمیر بگرێ و بیباتە پەنایەكەوە
و پێی بێژێ: كاكەمیر گیان، دەستم دامەنت بەو
خوا ها وەبان سەرۆ، ئەگەر كار وا بڕوا و
جەنابتان بەونە ڕەئیس جەمهور مەملكەت قڕی
تێئەكەوێ و هەر خۆتان بە تاقی تەنیا وەك قازی
عەینەك لەچاو، ئەمێننۆ. ئەرێ برا كەمێ هێواشی
كەنۆ، خۆ جارێ ئینقلاب ڕووینەداوە تا مەملكەت
پێویست بە گۆڕین نەشیدەكە بكا و گشت شتێ وا لە
زینەگیا هەس، بە ترازووی شەرعەكە وەزن بكرێ.
ئێسە گریمان كاورای شاعیر ئەو نەزمەی لەكات و
سات سەرمەستی بە عەشق وڵاتەوە بۆ هاتبێ و
نەیزانیبێ كە جەناوتان پاش ئەوەنەساڵ وەك
كاخدری زیندە لێی ڕاستئەبنۆ و پێی ێژن كفرتان
كردگەس. ئێ خۆ هیچ نەوێ ئەوە چەند نەسڵە مڵڵەت
بەو نەزمە كەیف ئەكەنۆ و جۆشی پێئەگرن و خۆیان
بە قەزاوەگێڕی ئەكەن. وەڵا ڕەنگە هەزاران
جەوان لەژێر تاسیری ئەی ڕەقیبا خۆی وەكوشت
داوێ. ئەرێ كەستان لەو ڕەقیبانە دیوە هاتبێ و
فەرمایشی وەك ئەوەی جەناوتانی لە زار هاتبێسە
دەر؟ لەگەڵ ئەوەشا خوا عەلیم و خەبیرە، لە
كەلام ئێوەدا سیحەتێكیش هەس كە من تەئید
فەرمایشەكەی جەناوتان ئەكەم كە ئێژن: ئەو ئەی
ڕەقیوە، بۆتە سروود پارتی و یەكێتی. پارتی و
یەكێتی، بیلا مەعنێ، چ لە پێش و چ لەپاش ئەو
ئیتیفاقە سەترە تیژەوە، هەرچی چشت بوو لە
مەملەكەتا لە مابێن خۆیانا تەقسیمیان كرد و
كردیانە هی خۆیان. من ئا بەو گوێیانەی خۆم
گوێم لێبووە پیاوێ لەو ئەنجومەن وەزیرانە
شەكرێ شیرینی شكانبوو گوتبووی، هەرچ شتێ لەم
مەملەكەتەیا من ڕەزامەند نەبم لەسەری، ناتوانێ
بە ئاسمانیشا بفڕێ. گوتبویان جا قوربان
مەخسەدتان چۆلەكە و كۆتری تەقلەباز و دەعبای
تریشە؟ ئەویش فەرمووبووی ڕەقەی ناو ئاو و
كیسەڵم نەوتبێ، ئەرێ وەڵا قشقەڵەش بە ژێر
هەورا بفڕێ، ئەوێ ئێمە و یەكێتی ڕەزامەن بین
لەسەری دەنا ناوێ و ناكرێ. ئێ برا، ئەو ئەی
ڕەقیوەش هەر بەو دەردەچووە و بەوخوا بۆیان
كرابا شیتاڵ شیتاڵیان ئەكرد. جا من حەز ئەكەم
كاكەمیر گیان هووشیار بێ كە ئەلحەمدویلا لەسەر
ئەو فەرمایشەی جەناویان، خودی سەرۆك ئەنجومەن
وەزیرانی كابینەی شەشەم، كە لە موناسەباتگەلا
ئەی ڕەقیوەكە زۆر مەسرەف ئەكەن، هەروەك چۆن لە
ئاست بۆمباران ئێرانا بێدەنگەیان هەڵبژارد،
ئاواش لە ئاست بۆمبارانەكەی جەناوتا متتەقیان
لێوە نەهات. ئەمە مەڕە لاتێ خێری ئەوێ، چوون
ئەگەر ئەوان لەو ئەنجوومەن وەزیرانە متتەقیان
لێوەهاتبا، دەمانگوت وەڵا شتێ ڕوویدا و كابینە
لەسەر مقەدەسات خۆی هاتە دەنگ؟ كە نەهات،
ئاوات ڕەقیبان هاتەوە دی و ئێمەش نائومێد
بووینەسۆ. بۆیە ڕەجاتان لێدەكەم كاكەمیرگیان:
نەكەن هیچ داوای مەعزەرەت لەو نووسەر و
مووسەرانە بكەن و نەچنە ژێر كاریگەریی
هاشووهووشیانۆ، چونكە ئەوە لەسەر ئیسلامەكە
فرە ئەكەوێ. قسەی ئەوانەش وەك بڵق سەر ئاو واس
و لە هەموو شتا وەك بڵقاسم هەڵئەیەنێ و تەنیا
خەت جەناو سەرۆك هەرێم ئیشغاڵ ئەكەن. ئێ بە
خوا ئەویش تا خۆی ساخ ئەكاتۆ، نیوەی حاجی لە
عەمرە تێنۆ. وەلێ پێشمخۆشە جەناوتان جارێ زۆر
لەسەر ئەوەش نەڕۆن كە ئەو ئوغنییە میللییە
شتگەلێ ناشەرعی وەهای ها تیا بێ، چون تازە
ئەوە حەوت نەسڵە مڵڵەت بەدڵیانە و ێژن
دینمانە، ئایینمانە نیشتمان و تازە ناكرێ بە
زمان خۆش پێیان تەرك بكرێ. ئینشائەڵا كە ڕۆژ
خۆی هات و كاكەمیر گوورز قەوی وای بەدەستۆ
بوو، مڵڵەت لە مەیان شار، وەك سەف نوێژ ڕیز
بكا و فەرمان با بە تێڵا و لس ئەوەنەیان لێیەن
تا (ئەی) و (ڕەقیب) هەموو لە كوونە كەپوویانۆ
تێتۆ دەر و تەوببەیان پێ بكەن. چونكە كاكەمیر
گیان ئەم مڵڵەت كوردە بە جەناوتان نەوێ تازە
بەكەس تەمێ نابن و بە تێڵا و لس و گوورز ئێوەش
نەوێ تازە نایەنۆ ژێر بار. ئەوانە شەق بەعسیان
خواردگە و لێی خۆشە بوون، ئێسەش كە بەعس
هەنێكی فەوتی كردگەس و هەنێكی بۆتە مەنسوول
خۆمان و زۆربەشی نەسریە و مووچە وەر ئەگرێ،
تازە دەستیان لێ بشۆ. وەلێ خۆ ئەوێ بەعسییەكان
وەكیڵ تێڵاوەشێنیان هەوێ و ترس خوا بخاتە دڵ
ئەم مڵڵەتە سەرگەردانەوە، بەشكم ئەوەنە نەچن
بۆ پارك شار و فامڵی فەن.
|